کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

روونکردنەوەی کومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ رای گشتی

04:55 - 10 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: کومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ روونکردنەوەی رای گشتی بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە.

دەقی بەیاننامەکە بەم چەشنەیە:

بەپێی بەیاننامەیەک کە فەرماندەی قەرارگای ناوەندیی بەرگریی گەل رایگەیاندووە؛ بە داخەوە گەریلایەکی سەر بەو ناوەندە لە ناوچەی \'\'کزل‌کنت\'\' لە دەوروبەری شاری سەڵماس، کەوتووەتە بەر تەقەی کەس، یان کەسانێکی نەناسراو و گیانی لە دەست داوە، کومیسیۆنی سیاسی نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کوژرانی هەر تێکۆشەرێکی کورد بە دەستی هەر کەس و لایەنێک مەحکووم دەکات و رایدەگەیەنین کە هیچ تیمێکی سەربە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو ناوچەیە بوونی نییە و ئەو کردەوانە پیلانێکەکە بێ گومان دەستی دوژمنانی کوردی لە پشتە و بەم چەشنە دەیانهەوێ لە نێوان هێزە کوردییەکاندا دوڕدونگی و ناتەبایی دروست بکەن.

پێویستە هەموو لایەکمان وریای ئەو جۆرە پیلانانە بین و نەکەوینە داوی پیلانگێریی دوژمنانەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
کومیسیۆنی سیاسی نیزامی
٣٠ی مەی ٢٠١٥ زایینی
٩ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی