کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەیئەتێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات، سەردانی مەڵبەندی ٣ی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستانی لە هەولێر کرد

15:29 - 12 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات، بە بۆنەی ٤٠مین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، سەردانی مەڵبەندی ٣ی ئەو حیزبەی لە شاری هەولێر کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هەیئەتێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر بە سەرپەرستی محەممەدساڵح ‌قادری، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١١ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، سەردانی مەڵبەندی ٣ی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لەو شارەیان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرپەرستی \'\'رزگار عەلی\'\' ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشوازیان لێکرا.

قادری لەو سەردانەدا، بە بۆنەی ٤٠مین ساڵی دامەزرانی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، پیرۆزبایی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی ئاراستەی بەرپرسانی ئەو حیزبە کرد و کار و تێکۆشانی ئەو حیزبەی لە خەباتی سیاسی گەلی کورددا بەرز نرخاند.