کوردستان میدیا: چالاکی به‌رینی ته‌بلیغاتیی تێکۆشه‌رانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له شاره‌کانی نه‌غده و بۆکان به‌رده‌وامه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستانی میدیا، ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات له ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری رێبه‌ری مه‌زن دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانی چالاکی به‌رینی ته‌بلیغاتییان له شارەکانی بۆکان و نەغەدە به‌ڕێوه‌برد.
تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات له به‌رانبه‌ر گوندی گامیشگوولیی سه‌ربه ناوچه‌ی بۆکان، ئاڵای کوردستان و ئاڵایه‌کی دیکه به ره‌نگی شینی ئاسمانیان هه‌ڵکردووه که بۆته هۆی خوشحاڵی خه‌ڵک و هه‌روه‌ها له ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی گوند و نانه‌واخانه‌کانی جه‌لال، حه‌سه‌ن‌زاده و سه‌رکاناڵ، دروشم و پووستێری تایبه‌ت به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو بڵاو کراوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له شاری نه‌غه‌ده چالاکی ته‌بلیغی له ١٦ ده‌زگا، پارکی موعه‌لیم، و شه‌قامی باڵخچی و هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی حیزب له گونده‌کانی مێماندار و خه‌لیفان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو چالاکییان به‌ڕێوه بردووه.