• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٢ی رەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی  

مستەفا هیجری لەلایەن چەندین ئەندامی کۆنگرەی ئامریکا پێشوازی لێکرا

زایینی: ٠٣-٠٦-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٣/١٣ - ١٧:١٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
مستەفا هیجری لەلایەن چەندین ئەندامی کۆنگرەی ئامریکا پێشوازی لێکرا
کوردستان میدیا: سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ چەندین ئەندامی کۆنگرەی ئامریکا چاوپێکەوتنی کرد و دوای لە گەلی ئامریکا کرد، گەلی کورد لە رۆژهەڵات لە خەبات دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، تەنیا نەهێڵن و یارمەتیدەری بن.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی چالاکییەکانی لە وڵاتی ئامریکا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، سەردانی کۆنگرەی ئەو وڵاتەی کرد و لەلایەن چەندین ئەندام کۆنگرەوە بە شێوەیەکی گەرم و کەم وێنە پێشوازی لێکرا.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چەندین چاوپێکەوتنی جیاواز لەگەڵ چەندین ئەندام کۆنگرەی ئامریکا، داوای لە گەلی ئامریکا کرد، گەلی کورد لە رۆژهەڵات لە خەبات دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، تەنیا نەهێڵن و یارمەتیدەری بن.

سکرتێری گشتیی حیزب لە یەکەمین چاوپێکەوتنیدا لە کۆنگرەی ئامریکا، لەگەڵ ئەندام کۆنگرە "ستیڤ کینگ‌" کۆبووە و لەلایەن ئەو ئەندام کۆنگرێسەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

هەروەها هیجری لەگەڵ "برەد شێرمەن"، "دەینا رۆراباکیر" و دەفتەری کۆنگرە "تام مارینۆ" چاوپێکەوتنی کرد.

لەو چاوپێکەوتنەدا هیجری ئامانجی سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بۆ نوێنەرانی گەلی ئامریکا روون کردەوە و لەسەر بارودۆخی ناوچەکە لەگەڵیان ئاڵوگۆڕی بیروڕای کرد.
سکرتێری گشتیی حیزب باسی لەوە کرد، ئەوەیکە بووەتە هۆی ئەوە، سیاسەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بە نیسبەت عێراق نەتوانن زۆر سەرکەوتوو بن دەستێوەردانەکانی رێژیمی ئێران لە ناوچەکەیە و ئاشکرایە، رێککەوتن لەگەڵ ئێران لەسەر کێشە ناوکییەکەوە، دەستی ئێران بۆ درێژەدان بە رۆڵە تێکدەرانەی زیاتر ئاوەڵا دەکات.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، هەروەها رەخنەی لە تێگەیشتنی رۆژئاوا بە نیسبەت لە ئێران گرت و وتی، ئەو ئەزموونە و ناسینەی کە ئێمە لە ئێران هەمانە ئەوەمان پی دەڵێت کە ئێران ناتوانێت هەڵسوکەوتی بگۆڕێت و تەنیا رێگا بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچە، گۆڕانی رێژیم لە ئێرانە.

هیجری ئاماژەی بەو هەلەی کە داعش بۆ دەستێوەردانی ئێران لە ناوچەکەدا پێکی هێناوە وتی، ئەگەر قووڵتر چاو لە کێشە و باری جوغرافی تێکهەڵچوونەکان بکەین، تێدەگەین کە داعش لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئێران هیچ دژایەتیێکی بنەڕەتی نیە.
ناوبراو هەروەها وتی، داعش بەو کارانەی کە دەیکات نەتەنیا خۆی خەریکە باری دیمۆگرافی عێراق لە دژی سوونە و لە بەرژەوەندی شیعەکان دەگۆڕێت، بەڵکوو هاوکاتیش لەگەڵ حەشدی شەعبی لەو ئاراستەیەدا هەنگاو دەنێن.

لە درێژەدا سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسی لەوە کرد، کوردەکان لە ئێران بەشێکی بەرچاو لە حەشیمەتی ئێران پێک دێنێن کە هاوڕێ لەگەڵ نەتەوەکانی‌تری ئێراندا بە تووندی لە رێژیمی ئیسلامیی ئێران ناڕازین و لەهەر هەلێک کەڵک وەردەگرن تا دەنگی خۆیان بە دژی ئێستێبداد هەڵ بڕن.

هیجری لە درێژەی وتەکانیدا، ئاماژەی بە داواکاریی گەلی کورد لە کوردستانی ئیران کرد و وتی، سیستەمێکی فێدڕاڵ لە ئێراندا دەتوانێت هەم لە بەرژەوەندی نەتەوەکانی ئێران بێت و هاوکاتیش دەتوانێت وەدیهێنەری ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە بێت، لەبەر ئەوەی ئێران گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا.

ئەندامانی کۆنگرەی ئامریکا، هاتن و دیداری مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ وڵاتی ئامریکا بەرز نرخاند و باسیان لەوە کرد کە ئەمە هەلێکە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گوێیان لە خواست و داواکاری گەلانی ئێران بێت.

کۆنگرێسمەن "ستیڤ کینگ" وێڕای ئەوەیکە گەلی کوردی لە ناوچەکە بە دۆستێکی جێگەی متمانەی ئامریکا ناساند وتی، کورد ئێستا پێویستی بە یارمەتی راستەوخۆی ئێمە هەیە و ئێمە پێمان وایە کە پێویستە کوردەکان یارمەتی بدرێن، بۆ ئەوەیکە لە ماڵی خۆیان لە دژی داعش پارێزگاری بکەن.
هەروەها ئەندام کۆنگرە کینگ ئاواتی خواست کە گەلی کورد لە ئێراندا بتوانن ئەو هەلەیان بۆ بڕەخسێت کە بۆ دێموکراسی تێ‌بکۆشن و بتوانن ئاواتەکانیان بەدی بێنن.

لە درێژەی ئەم چاوپێکەوتنانەدا، ئەندام کۆنگرە "برەد شێرمان" کە خۆی لە دێموکراتەکانی ئەمریکایە، ناڕەزایەتی خۆی لەو رێکەوتنەکەی گرووپی ٥+١ لەگەڵ ئێران دەربڕی و وتی، ئەگەرچی لە کورت‌خایەن، ئاوەها رێککەوتنێک دەتوانێت هەندێک سوودی هەبێت، بەڵام لە درێژخایەندا، هەمووی هەر زیان دەبێت.
شێرمان هەروەها وتی، ئەگەر ئەو رێککەوتنێک ئەنجام بدرێت، ئەوە بۆ ماوەییەک دوای رێککەوتنەکە ئەمریکا تێ‌دەگات کە ئێران هەڵسوکەوتی خۆی ناگۆڕێت و دیسانەوە هەموو دنیا لەوێش هەر هیوای بە کوردەکان و نەتەوەکانی‌تر دەبێت کە کارێک بکەن.

ئەندام کۆنگرە "دەینا رۆراباکێر"جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئەو زۆر خۆشحاڵە کە گەلی کورد بۆ ئازادی خۆی تێ دەکۆشێت و وێڕای ئەوەیکە رەخنەی لە کەم‌بوونی یارمەتی بۆ گەلی کورد کرد وتی، من وەکوو ئەمریکاییەک دەڵێم کە ئامریکاییەکان دەبێت پالپشتی هەرکەسێک بن، کە لە دژی ئێستێبداددا شەڕ دەکات. ناوبراو وتی، خۆی هەموو کاتێک لە پشتی ئازادیخوازەکان بووە و ئەمجارەش حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەتەنیا ناهێڵێت و پشتی دەگرێت.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات ئەو چاوپێکەوتنانەی زۆر سەرکوتوانە وەسف کرد.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ پرسی رێفراندۆم
ــ لە سەروەری نەتەوەییەوە هەتا کلۆنی بوون
ــ ژن پڕۆسەی ژێر دەستی سیاسەتە؟
  • پرسی رێفراندۆم پرسی رێفراندۆم
    تەنیا رێفراندۆمی دێموکراتیک و واقیعی دوای رووخانی کۆماری ئیسلامی و نووسینی یاسایەکی بنەڕەتی لەسەر ئەساسی پرەنسیپەکانی دێموکراسی و ژیانی ئازاد و یەکسانی هەموو نەتەوەکانی نێو ئێران دەکرێ، کە لەو گشتپرسییەدا ئەو یاسایە بخرێتە دەنگدانەوە و ببێ بە پەیمانی پێکەوە ژیان، نەک ئامرازی پیرۆزکردنی وەهمەکان و شمشێری کوشتاری خەڵک.
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.