• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠١ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، سەردانی دەفتەری سێناتۆر جان مەک‌کەینی کرد

زایینی: ٠٤-٠٦-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٣/١٤ - ١٩:٣٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، سەردانی دەفتەری سێناتۆر جان مەک‌کەینی کرد
کوردستان میدیا: لە سەردانی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ دەفتەری سیناتۆر جان مەک‌کەین، لەسەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایی‌یانەی ئێران و ناوچە و تێڕوانینی حیزبی دێموکرات بۆ پرسە جۆراوجۆرەکان باس و راوێژ کرا.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، سەردانی دەفتەری سیناتۆر جان مەککەین، سیناتۆری کۆماریخوازەکانی ئەمریکای کرد.

مستەفا هیجری لەو سەردانەدا مەسەلەی گەورەیی مەترسیی ئێرانی بۆ بەرژەوەندیی هەموو لایەک، دووپات کردەوە و بە گەورەترین کۆسپی سەر رێگای ئاشتی و دێموکراسی لە ناوچەکەدا لە قەڵەم دا و وتی: لابردنی کۆسپی کۆماری ئیسلامی، پێویستیی بە هاوکاریی هەمەلایەنەیە و بە تەنیا بۆ یەک هێز جێ‌بەجێ ناکرێت.

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای ئاماژە بە رۆڵی تێکدەرانەی رێژیم و گرووپە گرێدراوەکانی لە ناوچەکە، راشیگەیاند: پێویستە جیهان لە رۆڵی تێکدەرانەی ئێران و ئەو سەرچاوانەی کەلە ئاکامی رێککەوتنی ناوکی بە دەستی دەکەون، ئاگادار بێت و بزانێ کە خەڵکی ئێران کەمترین قازانج لەو رێککەوتنە وەرناگرێت.

هیجری لەسەر روانینی هەندێک کەس کە پێیان وایە خەڵکی ئێران لە بارودۆخی ئەو وڵاتە رازین، وتی: خەڵکی ئێران بە گشتی و نەتەوەکانی بە تایبەتی، لە دۆخی ئێران زۆر ناڕازین و گەلانی ئێران لە هەر دەرفەتێک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆیان کەڵک وەردەگرن و کپ‌کردنی دەنگی خەڵکی ناڕازیی ئێرانیش بە مانای رەزایەتی ئەو خەڵکە لە دۆخەکە نییە.

سکرتێری گشتیی حدکا رایگەیاند: نەتەوەی کورد بە گشتی و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە تایبەتی، توانای بەرەنگاریی لەگەڵ رێژیمی ئێراندا هەیە، بەڵام بۆ بە ئەنجام گەیشتنی ئەو خەباتە پێویستیی بە هاوکاریی هەموو لایەک هەیە.

مستەفا هیجری لەو سەردانەدا وێڕای ئاماژە بە مێژووی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بارودۆخی خەباتی نەتەوەی کوردی لە کوردستانی رۆژهەڵات شی کردەوە.

هیجری لەو سەردانەی دەفتەری جان مەک‌کەین لە وەڵامی پرسیاری نوێنەرانی ئەو دەفتەرە لە بارەی بارودۆخی ئەمڕۆی عێراق، وتی: تەنیا رێگای ئارامی و ئاسایشی عێراق و سەقامگیربوونی ئاشتی لەو ناوچەیە، نەمان و رووخانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانە. ئەو رێژیمە نیشانی داوە بە هیچ شێوەیەک هەڵسوکەوتی خۆی ناگۆڕێ و ئامادەبوونی لەسەر مێزی دانووستان، بە مانای پاشگەزبوونەوەی رێژیمی ئێران لە دەستڕاگەیشتنی بە چەکی ناوکی نییە.

لە درێژەی هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە واشینگتۆن دی‌سی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دەفتەری رێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ لەو شارە بەسەر کرایەوە و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران خرانە بەر باس.

سەرکوتی خەڵکی کورد لە کوردستانی ئێران و پەرەسەندنی زیاتری زوڵم و زۆر، بەشێک لەو بابەتانە بوون کەلە سەردانی دەفتەری رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ وروژێنران.

شاندی حیزبی دێموکرات نیگەرانیی خۆی لە پشت‌گوێ‌خرانی سەرکوتی هەڵسووڕاوان و چالاکانی کورد دەربڕی و رایگەیاند: سەرەڕای سەرکوت و گوشاری زیاتر بۆسەر چالاکانی کورد، زیاتر لە هەموو بەشەکانی ئێران پشت‌گوێ دەرخرێن و جیهان کەمتر لەسەریان دەدوێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: