کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سكرتاریای حیزبی دێموكرات: کاناڵی ئۆنڵاینی \"رۆژی کورد\" پێوەندیی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە نییە

15:43 - 16 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا:سکرتاریەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە روونکردنەوەیەکدا هەر چەشنە پێوەندییەکی کاناڵی ئۆنڵاینی رۆژی کورد بە حیزبی دێموکراتەوە رەت دەکاتەوە و رادەگەیەنێت کە حیزبی دێموکرات لە بەرانبەر باس و بابەتەکانیدا هیچ بەرپرسیارییەتییەکی نییە.

دەقی ئەم روونکردنەوەیە بەم چەشنەیە:

9519.jpg

هەموو لایەک بە تایبەت ئەندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاگادار دەكەینەوە كە كەناڵ ئۆنڵاینی رۆژی كورد كە چەند رۆژێكە دەستی بە وەشان كردووە، پێوەندیی بە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانەوە نییە. بۆیە حیزبی دێموکرات لە بەرامبەر باس ‌و بابەتەكانیدا هیچ بەرپرساریەتییەكی نییە.

بە سپاسەوە
سكرتاریای حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
١٦ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی