کوردستان میدیا: له ده‌ڤه‌ری نیگارای کانادا، رێوڕه‌سمێک به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو، به به‌شداریی لایه‌نه ئێرانی و کوردستانییه‌کان و کوردانی دانیشتووی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ٢٥ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی له ده‌ڤه‌ری نیگارای کانادا له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ کانادا، رێوڕه‌سمێک به به‌شداریی به‌ڕێز شه‌ریف بێهرووز نوێنه‌ری حیزب له ئه‌مریکا، له شاری ست کاترین به‌ڕێوه‌چوو.
کوردانی دانیشتووی شاره‌کانی ده‌وروبه‌ری ست کاترین و حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان له رێوڕه‌سمه‌دا به‌شدار بوون.
رێوڕه‌سمه‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی هه‌رکام له لایه‌نه‌کانی به‌شداری رێوڕه‌سمه‌که له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌کانیانه‌وه خوێندرانه‌وه.
نوێنه‌ری هه‌ر کام له پارتی دێمۆکراتی کوردستان، یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان، به‌ره‌ی دێمۆکراتیکی گه‌لی ئه‌هواز، رێکخراوی فیداییان ئێران ــ زۆرینه، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌شدار بوون.