کوردستان میدیا: سێ رێکخراوی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌کدا رێژیمی ئێران له‌هه‌مبه‌ر گیانی که‌وبوودوه‌ند به به‌رپرسیار ده‌زانن و داوای ئازادیی بێ‌مه‌رجی ناوبراویان کـــــردووه.
به‌پێی راپۆرتی رادیۆ ئاڵمان، رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵه‌ی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ له ئێران، له رێکه‌وتی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی له به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شدا روو له ده‌سه‌لاتدارانی رێژیمی ئێران، دوای ئازادیی که‌بوودوه‌ندیان کــــردووه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌و سێ رێکخراوه محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ندیان وه‌کوو زیندانییه‌کی عه‌قیده‌تی له‌قه‌ڵه‌م داوه، که ته‌نیا به هۆی چالاکیی رۆژنامه‌ڤانی و مافــی مـرۆڤ و که‌ڵک وه‌رگرتنی ئاشتییانه له مافـــی ئازادیی راده‌ربڕین، سزای زیندانی به‌سه‌ردا ســــه‌پاوه.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند له رێکه‌وتی ٦ی جوزه‌ردانه‌وه به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر پێشگیریی لێپرسراوان بۆ بینینی کوڕه نه‌خۆشه‌که‌ی، مانی له خواردن گــــرتووه.
پژمان که‌بووه‌وه‌ند کوڕی محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند، له به‌فرانباری ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوییه‌وه، تووشی نه‌خۆشییه‌کی نه‌ناسراو بـــــووه.
بارودۆخی جه‌سته‌یی محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند له کاتی ده‌سپێکی مانگرتن، به توندی رووی له خراپی کردووه. پزیشکان له‌و بڕوایه دان که ده‌بێ که‌بوودوه‌ند بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکی، بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی زیندان رابگوێزرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا هه‌وڵی راگواستنی که‌بوودوه‌ندیان به لێدانی که‌له‌بچه داوه، به‌ڵام که‌بوودوه‌ند به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵسووکه‌وته‌ی لێپرسراوانی زیندان، له رۆیشتن بۆ نه‌خۆشخانه خۆی بـــــواردووه.