• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

رێوڕه‌سمی رۆژی 10ی خاکه‌لێوه‌ له شاری‌ برێمه‌نی ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو

زایینی: ٠٥-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/١٧ - ١١:٤٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
رێوڕه‌سمی رۆژی 10ی خاکه‌لێوه‌ له شاری‌ برێمه‌نی ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو
ک/مــــــــــــیدیا: رێوڕه‌سمی 10ی خاکه‌لێوه‌، له‌لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئاڵمان و به‌ هاوکاریی کۆمیته‌ی حیزبی سوسیالیستی کوردستان له‌ شاری برێمه‌ن، به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 11ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، رێوڕه‌سمی رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له‌ وڵاتی برێمه‌نی ئاڵمان به‌ به‌شداریی ئه‌ندامانی حیزب و کوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

رێوڕه‌سمه‌که‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێکرد و دواتر په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ ئاڵمان، به‌و بۆنه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا.

پاشان په‌یامی حیزبی سوسیالیستی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به‌ بۆنه‌ی 10ی خاکه‌لێوه‌وه‌ خوێندرایه‌وه.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک