• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ئامریکا/ پێشوازیی دەفتەری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مستەفا هیجری

زایینی: ١٣-٠٦-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٣/٢٣ - ١٢:٥٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ئامریکا/ پێشوازیی دەفتەری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مستەفا هیجری
کوردستان میدیا: سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە درێژەی چاوپێکەوتنەکانیدا لە ئامریکا، لە دەفتەری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چاوپێکەوتنی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی ٢١ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامریکای کرد و لەلایەن "بەیان سامی عەبدولرەحمان" نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامریکا پێشوازی لێ کرا.

لەم چاوپێکەوتنەدا، لایەنە جیاوازەکانی سەفەری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسیان لێوەکرا و لێک درانەوە.

مستەفا هیجری وێڕای پیرۆزبایی لە "بەیان سامی عەبدولڕەحمان" بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەکوو نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامریکا ئاواتی سەرکەوتنی بۆ خواست.

لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامریکا، خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم چاوپێکەوتنە دەربڕی و هەروەها هیوای خواست لە درێژەی سەفەری مستەفا هیجری بۆ ئامریکا، سەرکەوتنی زیاتر بە دەست بێنێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا