• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

هاووڵاتییەکی کورد حوکمی ١٢ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

زایینی: ١٣-٠٦-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٣/٢٣ - ١٣:٤٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
هاووڵاتییەکی کورد حوکمی ١٢ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە
کوردستان میدیا: دادگای ئینقلابی ئورمیە، لاوێکی کوردی خەڵکی پیرانشاری پاش زیاتر لە دوو ساڵ چارەنووسی ناڕوون بە ١٢ ساڵ و سێ مانگ زیندانی مەحکووم کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، "ئومید مامەندنەژاد" کوڕی "ئەحمەد" خەڵکی پیرانشار لەلایەن دادگای ئینقلابی ئورمیەوە، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسییەکانی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران و تێکدانی ئەمنییەتیی نەتەوەیی" بە ١٢ ساڵ زیندانی مەحکووم کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای ئینقلابی ئورمیە بە بێ بەشداری "ئومید مامەندنەژاد"، ئەم حوکمەی بۆ بڕیوەتەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە لە رێکەوتی ٢٨ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی، لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر و ماوەی ٢ مانگ لە ژووری تاکەکەسیی گرتنگەی ئیتلاعاتی ئەم شارە زیندانی بوو و پاشان بۆ زیندانی ناوەندیی ئورمیە راگوێزرابوو.

بەپێی ئەم راپۆرتە ئومید مامەندنەژاد لە کاتی دەستبەسەرکران و راگوێزران بۆ زیندانی ناوەندیی ئورمیه هەتا ئێستا، چارەنووسی ناڕوون بووە.

لە زۆربەی دۆسیە پەیوەندییدارەکانی زیندانییانی کورد کە بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنییەتی بەرەوڕوو بوونەتەوە، قۆناغە یاساییەکانی دادڕەسی لەبەرچاو ناگیردرێت، هاووڵاتییانی کوردی زیندانی پارێزەریان نییە و لێدوانی ئەوان لە قۆناغی یاسایی دادڕەسییەکاندا لە بەرچاو ناگیردرێت و لە زۆربەی رەوتی دادگایی کرانەکاندا، هاووڵاتییانی کوردی بەندکراو دەکەونە بەر ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی و ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیم بەو شێوەیە دان‌پێدانانی تۆمەتبارەکان کە هیچ تاوانێکیان نییە وەردەگرێت و دادگاکانیش لەسەر بنەمای ئەو دانپێدانانە زۆرەملێیە حوکمی دەستبەسەرکراوەکان دەردەکات.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا