کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی کۆمیتەی حیزب لە رێوڕەسمی دامەزراندنی PDK-S

23:13 - 24 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: شاندێكی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک لە رێورەسمی بەرز راگرتنی یادی پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریه بەشداری کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئـێران ــ دانمارک لە ٥٨ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندی پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە بەشداری کرد.

رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، شاندی کۆمیتەی حیزب بە سەرپەرەستیی مەحیەدین وەیسی بەشداری ئەو رێوڕەسمە بوو.

لەو رێورەسمەدا پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریەوە، لە لایەن مەحیەدین وەیسیـەوە پێشکەش کرا.