کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێزە سیاسییەکانی کوردستان کۆبوونەوەیەکیان پێک هێنا

23:26 - 27 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان کۆبوونەوەیەکیان پێک هێنا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە ١٤ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی کومیتەی حیزبە سیاسییەکانی کوردستان لە شاری کوڵن کۆبوونەوەیەکیان پێک هێنا و لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی هەنووکەیی کوردستانیان لێک دایەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە، بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە شەهیدانی رێگای ئازادی و رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.

لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەیەدا، بارودۆخی ناوچە‌ی رۆژهەڵاتی ناڤین و کوردستان و هاوکاری زیاتر لە نێوان هێزە کوردییەکاندا بە تایبەتی خرایە بەرباس و لێکدانەوە.

بەپێی ئەم راپۆرتە، بەشداربوانی کۆبوونەوەکە بریاریان دا کە لەسەر هەرجۆرە ئاڵوگۆڕێک لە هەر چوارپارچەی کوردستان و ئەو رووداو و پێشهاتانەی دێنە ئاراوە ،هاوکار و پشتیوانی یەکتر بن و بۆ بەرێوەبردنی ئاکسیۆن و ڕێکخستنی حەرەکەتی مەدەنی و ناڕەزایەتی دەربرین و چالاکیی هاوبەش هەوڵی زیاتر بدەن.