کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازیی کوردستانی رۆژهەڵات لە هێزی پێشمەرگەی دێموکرات

23:28 - 27 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستانی رۆژهەڵات بە نووسینی دروشم لە سنوورەکان، پێشوازی لە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەن.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، رێبوارانی رێگای شەهیدان و ئەویندارانی رێبازی قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی، پێشوازی لە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەن.

ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە مەبەستی پێشوازی لە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و دەربڕینی پشتیوانیی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات لە حیزبی دێموکرات، لە سنووری داڵانپەڕ دروشمیان نووسیوەتەوە.

ئەم راپۆرتە باس لەوە دەکات کە رێبوارانی رێبازی دێموکرات لەسەر بەردەکانی ناوچەی داڵانپەڕ بە نووسینی دروشمی سڵاو لە کوردستان و سڵاو لە قاسملوو پێشوازییان لە هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات کردووە و بەم شێوەیە پشتیوانیی خۆیان و خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵاتیان لە حیزبی دێموکرات و گەڕانەوەی هیزەکانی ئەو حیزبە بۆ ناوخۆی کوردستانی ئێران دەربڕێوە.

پێشتریش، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سیلوانا و ناوچەی مرگەوەڕی ئورمیە بە چالاکی تەبلیغاتی پشتیوانی و پاڵپشتی خۆیان لە حیزبی دێموکرات لەسەر سنوورەکانی رۆژهەڵات دەربڕیبوو.