کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی چالاکێکی سیاسیی کورد لە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات

15:11 - 30 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: ئێحسان قادر چالاکی سیاسیی کورد، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوانیمەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، رێكەوتی ٢٨ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، ئێحسان قادر، چالاکی سیاسیی كوردی نیشتەجێی وڵاتی بریتانیا، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد ‌و لەلایەن شاندێکی حیزب بە سەرپەرەستی حەسەن شەرەفی جێگری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتەوە، پێشوازی لێكرا.

لەم چاوپێکەوتنەدا، كۆمەڵێك پرسی سیاسی پەیوەندییدار بە خەباتی مافخوازانەی هەر كام لە پارچەكانی كوردستان خرانە بەر باس و لێکدانەوە.

ئێحسان قادر لە دانیشتن لەگەڵ شاندی دەفتەری سیاسیی حیزبدا، سپاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد كە لە ماوەی كار ‌و تێكۆشانیدا لە بریتانیا، یارمەتیدەری بووە.