کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٤ زیندانی سیاسیی عەرەب لە زیندانەکانی رێژیمی ئێران ماندەگرن

16:56 - 30 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: ٤ زیندانی عەرەبی ئەهوازی لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج بە هۆی درێژەدانی ئەشکەنجە، کوشتنی بەرەبەرە و هەروەها راگرتنی نایاسایی و نامرۆڤانە و پێڕانەگەیشتن بە زیندانییان مان لە خواردن دەگرن.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خالد حەردانی، فەرهەنگ هاشم پوور، رەسووڵ حەردانی و شەهرام پوور مەنسووری، ٤ زیندانیی عەرەب لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە راگرتنی نایاسایی و نامرۆڤانە و پێڕانەگەیشتن بە زیندانییان لە زیندانەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران مان لە خواردن دەگرن.

ئەم چوار زیندانیە سیاسییە عەرەبە لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و دێموکراسی‌خوازانی ئێرانی و جیهان، خوازیاری پشتیوانی و پاڵپشتین.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خالد حەردانی رایگەیاندووە: لە ئەگەری درێژەدان بە دەستبەسەری و زیندانی و ئەشکەنجەی هاوڕێیانم، ئەم مانگرتنە درێژەی دەبێت و هەروەها وتوویەتی کە هاوڕێکانم هیچ تاوانێکیان نییە کە شایەنی سزای نامرۆڤانەی ١٥ ساڵ زیندانی‌کران بن.

خالد حەردانی ئەندازیار، نووسەر و رەخنەگری کۆمەڵایەتی- سیاسی، لە رێکەوتی ٢٩ی گەلاوێژی ١٣٤٩ی هەتاوی، لە ئەهواز لەدایک بووە و لە ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی بە تۆمەتی تێکدانی ئەمنییەتی فڕۆکە بە ئێعدام مەحکووم کرا، پاشان ئەم حوکمە بە زیندانی هەتاهەتایی گوڕدرا.

فەرهەنگ و شەهرام پوورمەنسووریش هەر لەو پەروەندەیە‌دا دەستبەسەر و بە زیندانی هەتاهەتایی مەحکووم کراون، کە لەو کاتە دا تەمەنی ئەم دوو هاووڵاتییە عەرەبە لە ژێر ١٨ ساڵدا بوو.