کوردستان میدیا: لە درێژەی بەڕێکرانی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران لە شارەکانی دیکەوە بۆ ناوچە سنوورییەکانی قەندیل و کێلەشین، کۆمەڵێک لە هێزە نیزامییەکانی کرماشان بەڕێی ناوچە سنوورییەکانی قەندیل کراون.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە ٣٠ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی هەوڵە جۆراوجۆرەکانی خۆی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هێزێکی بەرچاوی لە کرماشانەوە بۆ ناوچە سنوورییەکانی کوردستان گواستووەتەوە.
سەرچاویەکەی ئاگادار لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند: رێژیمی ئیسلامی لە هەواڵێکی نوێدا هێزە نیزامییەکانی سپای پاسدارانی لە کرماشانەوە بۆ ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای سنە و ئورمیە بەڕی کردووە.
بەپێێ ئەم راپۆرتە ئەو هێزانەی رێژیم پاش بەڕێکران بۆ ناوچە سنوورییەکان لە نزیک کوێستانەکانی قەندیل جێگیر کراون.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتوون: رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ماوەی چەند حەفتەی رابردوودا و پاش بەڕێکران و جێگیربوونی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، لە شارەکانی دیکەوە هێزێکی زۆری رەوانەی شارە سنوورییەکانی کوردستان کردووە.
رێژیمی ئیسلامی ئێران بە بەڕێکردنی هەژمارێکی بەرچاو لە هێزە نیزامییەکانی خۆی بۆ ناوچە سنوورییەکانی کوردستان و دانانی تۆپخانە لەو ناوچانە، کەش و هەوایەکی ئەمنییەتی بەسەر ئەو ناوچانەدا زاڵ کردووە.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران پاش جێگیربوونی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە سنوورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، کۆمەڵێک هەوڵی جۆراوجۆر وەکوو دانانی پاسگای نوێ، نۆژەنکردنەوەی پاسگا کۆن و چۆڵکراوەکان، بەڕێکردنی بەکرێگیراوان بۆ ناو خەڵک بە مەبەستی شناسایی لایەنگرانی حیزب و مینڕێژکردنی دوروبەری پادگانەکانی گرتووەتە پێش بەو شێوەیە دەیهەوێت وێڕای میلیتاریزەکردنی کوردستان، خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی حیزبی دێموکرات ئامادە بکات.
هەر لەو پێوەندییەدا و بە وتەی سەرچاوەیەکەی ئاگادار، بەکرێگیراوانی رێژیم بە بەڵێنی وەرگرتنی پارە رەوانەی پاسگا سنوورییەکان دەکرێن.
هاووڵاتییانی کورد لەو باوەڕەدان کە پاش بەڕێکران و جێگیربوونی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکان، رێژیمی ئێران ترسێکی زۆری لێ نیشتووە و بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵ دایە کە بەرەوڕووی هێزی پێشمەرگەی حیزب بێتەوە.