کوردستان میدیا: ژنانی کورد لە کوردستانی ئێران لە ماوەی وەرزی بەهاری ئەمساڵدا، ٣٧ حاڵەتی پێشێلکارییە سیستماتیکەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن ناوەندەکانی رێژیمی ئسیلامیی ئێرانەوەیان بۆ خۆیان تەرخان کردبوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دەستبەسەرکران، سەپاندنی حوکمی زیندان، بانگهێشت کردن بۆ ناوەندە ئەمنیەتییەکان، بانگهێشت بۆ حەرساتی زانکۆکان، دەرکرانی چالاکانیی مەزهەبیی ژن لە سەر کار، کوژران و بریندارکران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکان، گیان لەدەستدانی ژنانی کرێکار و گیانلەدەستدان بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشکی کۆمەڵێک لەو پێشێلکاریە سیستماتیکانەن کە لەلایەن ناوەندە جۆراوجۆرەکانی رێژیمی ئیسلامیەوە بە نیسبەت ژنانی کورد روو دەدەن.
ماڵپەڕی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە راپۆرتێکی ئاماری ــ شیکاریدا حاڵەتەکانی پێشێلکاریی مافی ژنان لە کوردستانی رۆژهەڵاتی کە ٣٧ حاڵەت راگەیەندراون، خستووەتەڕوو.
بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاو بوونەتەوە، لە ماوەی ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٦ ژنی کورد لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون و هەروەها لەو ماوەیەدا ٢ ژنی دیکەش لەلایەن دەزگای قەزایی رێژیمەوە حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپاوە.
بانگهێشتی کچەخوێندکارانی کورد لەلایەن حەراسەتی زانکۆکانەوە، بە ١٧ حاڵەت، بەشێکی بەرچاوی پێشێلکاریەکانی مافی ژنانی کوردی لە وەرزی بەهاردا لەلایەن رێژیمەوە بۆ خۆی تەرخان کردووە.
ئامارە بڵاوکراوەکانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی ٣ مانگی بەهاری ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویدا، ژنێکی دیکەی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی رێژیمەوە بانگهێشت کراوە.
ئەو ئامارانە هەروەها دەری دەخەن کە لەو ماوەیەدا، کەمتەرخەمیی پزیشکی گیانلەدەستدانی ٤ ژنی کوردی لێ کەوتووەتەوە.
هەر لەو ماوەیەدا ٣ ژنی دیکەی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکان و تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی سەردەمی شەڕ کوژراو و بریندار بوون.
ئامارەکانی پێشێلکاریی مافی ژنان هەروەها باس لە دەرکرانی ٢ چالاکی ژنی مەزهەبی لە سەر کار و گیانلەدەستدانی دوو کرێکاری ژن بە هۆی رووداوی کارەوە، دەکەن.
لەو پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە راپۆرتێکدا ئاماری پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی رۆژهەڵاتی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا بە شێوەی ئاماری ٥١٩ حاڵەت پێشێلکاریی مافی مرۆڤ خستبوونە ڕوو.
هەواڵی پێوەندیدار
*کوردستانی ئێران و ٥١٩ حاڵەت پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ٣ مانگدا
*بانگهێشت، دەستبەسەرکران و مەحکوومکرانی ٣٧٩ هاووڵاتیی کورد لە ٣ مانگدا
*کوردستانی رۆژهەڵات لە ٣ مانگدا/ کوژران و برینداربوونی ٦٨ هاووڵاتیی کورد بە تەقەی راستەوخۆی و تەقینەوەی مین