• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دەسەڵاتی" بۆژۆ"

زایینی: ٣٠-٠٦-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٤/٠٩ - ١٨:٣٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دەسەڵاتی
عومەر غوڵامعەلی

مێژوولکەی تەمەن و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە سێبەری زەبر و زەنگی لەشکر و چەک و ئامرازەکانی زیندان و ئەشکەنجەگاکان، گوللە باران، تەران و تۆقان و تاڵان مل بۆ نیو سەدە ڕادەکێشێ.

بە تەمی ئەم تەمەنە تار و توومانەی گەلێک تۆماری جینایەتی هەڵپێچاون و زۆر پیلانی دزێوی بۆ خستنەسەرچۆکی رۆڵەکانی نیشتمانی کورد لەم گوێچکیلەی دڵی کوردستان گێڕاوە و پتر لەوانەش گۆنگەڵی چەپەڵی لێ ئەزموون کراوە. نە لەشکر وەسەر گێڕان، نە بە تانک و بۆمب و تەیارە خاپوور کردنی شار و گوند و ئاوەدانییەکان، نە رووی رمووزنی پاسدار و نە گرتنگە و بێدادگاکان، نە رەش‌بکوژی و کۆمەڵکوژی نە ئاکاری چەکداری بێ هەوسار کە بە سەد و بە هەزار مۆڵگەیان کردۆتە بەندیخانەی لاوانی کورد، نە هیچیان و نە بە هەموویان نەیانتوانی ببنە دەسەڵاتی زاڵ لەسەر ئیرادەی مافخوازانەی گەلەکەمان کە قەڵا و شوورەی حەفتاساڵ خەباتی شێلگیری حیزبەکەیان، حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی لەپشتە دەستەمۆی ڕژیمی بۆژۆ و دەسەڵاتی سەپاوی بکەن .

تا دێت، پیلانگێڕەکان دزێوتر و پیلانەکان هەر کۆنتر و قێزەونتر دەبن و قینی سەرئەسپاردووەکانی ئەم حکوومەتە لە خەرمانەی خەبات کە لە چین و توێژی رسکاوی سەرکڵی گڕکانی شۆڕشی خەڵکی کوردستانن هەر دەئاوسێن و ئەستوورتر دەبن. ساڵەهایە بەگیان و ماڵی خەڵکی بەر نیر و زنجیری، تەرخان و لێبڕاوە لەسەرکوت و سڕینەوەی رەنگاڵەی خەباتی جەماوەری و پێشمەرگانەی کوردستان، کەچی هەروا دەست بەتاڵ و رەنج بە خەسارە.

ڕاپەڕین و خرۆشانی جەماوەری دژی بێڕێزیی راسپێردراووەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ویلایەتی فەقیهــ ، لە بۆکان بەرامبەر سومەییە و لە مهاباد هەمبەر فەریناز، پەنجەی ڕاسانێک بوو لە چاوی داگیرکەری بێ ڕێزدا: کە ئەگەر وەها رووداو و شێوە پێشهاتێک لە کۆمەڵگایەکی سەربەست و ئازاددا و لەنێو چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا، هەرچەند نەخوازراو بەڵام سروشتی دێنە بەرچاو، لێرە کوردستانی داگیرکراو رووداوی بە ئەنقەست ، ناسروشتی، نائاسایین و بە پەلاماری داگیرکەر بۆ سەر کەرامەتی کۆمەڵگای کوردستان دێنەئەژمار.هەر بۆیە بۆ پاراستنی مانای هەموو بایەخەکانیان بە گژیان دادێنەوە،فیداکاری دەکەن و گیان و ماڵیان دەکەنە نرخی پارێزگاری لە کەسایەتیی تاک و کۆمەڵیان.

ڕاپەڕینی ئەمجارەی سەردەشت و سابڵاغ وانەیەکی لەبیر نەکراوی دیکەبووکە بۆ کۆماری ئیسلامی یان دادا : ئاورتێبەردانی هوتێل تارا ئاوەردانی بینایەکی ئەوشارە نەبوو ، گڕتێبەردانی هەیبەت و شکۆی کۆماری سێدارە بوو.

ئەگەرچی دەسەڵاتی بۆژۆی رێژیمی تاران لەم ڕاپەڕینە جەماوەرییە‌دا سەدان کەسی گرت، دەیان لاوی برینداو دەست بەسەرکرد و دوێنێ"ئاکام"ی برینداری بەر گوللەیان،گیانی بەختی ناسنامەوکەرامەتی نەتەوەکەی کرد،هەر لە دوێنێ ڕا بوو بە میداڵی شانازی بە سنگ و بەرۆکی هاوڕێکانی شار و شاخیەوە. "ئاکام" ئارام و دڵنیا سەردەنێتەوە چونکە هەر پێرێ وێنە و هەواڵی هاواڵەکانی لە چیاکانی کوردستانیشه وە مزگێنیی دەرکەوتنی سپێدەی بەیانی ئازادیی نیشتمانیان دەدایە.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا