کوردستان میدیا: چالاکێکی مەدەنی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعەتییەکانی رێژیمی ئیسلامی ئێرانەوە پێی راگەیەندراوە کە خۆی بەو ناوەندە ئەمنیەتییە بناسێنێت.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەرێ کوردستان میدیا، سیروان حوسێن پەناهی چالاکی کورد، سەر لەبەیانی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٩ی پووشپەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، لە شارستانی دێگولان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.
کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردووەتەوە، سیروان حوسێن پەناهی بە هۆی بەشداری لەخۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لە نەسرین ستوودە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە و لانیکەم ٢ کاتژمێر لێپێچینەوەی لێکراوە.
پێشتریش، سیروان حوسێنپەناهی چالاکی مەدەنیی کورد، خەڵکی گوندی قوڕووچای سەربە شاری دێگولان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
سیروان حوسێنپەناهی تەمەن ٢٧ ساڵ و خوشکەزای ئەنوەر حوسێنپەناهی، رێکەوتی٢٠ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی، له گوندی قوڕووچای دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرابوو و پاش دوو مانگ لێپێچینەوە لەلایەن دادگای ئینقلابی سنەوە بە ٧ مانگ زیندانیی مەحکووم کرابوو.
ئەنوەر حوسێنپەناهی زیندانی سیاسیی کورد، لە خەزەڵوەری ١٣٨٦ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و پاشان بە تۆمەتی دژایەتیی خودا و پێغەمبەر و هاوکاریی حیزبێکی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە ١٦ ساڵ زیندان سزا درا.
لە شەش ساڵی رابردوودا ٥٣ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسێنپەناهی بە تۆمەتی جۆراوجۆر لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.