کوردستان میدیا: که‌مته‌رخه‌میی شاره‌وانی و رێگه‌وبانی شاری شووت له پارێزگای ورمێ که ده‌ستیان له نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی پردێک هه‌ڵگرتووه رووداوی هاتوچۆ رووی داوه و له ئاکامدا 3 هاووڵاتیی کورد بریندار بووون.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ٢٩ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ماتۆر سوارێک که هه‌ڵگری سێ سه‌رنشین بووه، له کاتی تێپه‌ڕ بوون له رێگای شاری شووت که کۆتاییه‌که‌ی ده‌گاته گوندی ک‌ش ئارخی، له ناکاو تووشی رووداوی هاتوچۆ له‌گه‌ڵ ماشینێک ده‌بێت و سێ سه‌رنشینی ماتۆڕه‌که بریندار ده‌بن.
ئه‌و سێ هاووڵاتییه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شووت و یه‌کێک له‌وانه به‌ناوی ناسر که‌چه‌لانلوو به هۆی خراپیی باری ته‌ندروستیی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ راگوێرزاوه. دوو هاووڵاتیی دیکه خه‌ڵکی گوندی قزڵداخن.
به هۆی خه‌مساردیی لێپرسراوانی پێوه‌ندییدار و ئیداره‌ی رێگه‌وبان له نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانی کوردستانی ئێران، رووداوی هاتوچۆ دێته ئاواوه، که‌له دوایین رووداودا ده‌توانی ئاماژه به رووداوێک له جاده‌ی سنه مه‌ریوان له شوێنێک به ناوی گه‌ردنه‌وه‌ی بالک له نزیک شارۆچکه‌ی کانی‌دینار بکه‌ین، به‌هۆی خراپیی جاده و له‌ئاکامدا رووداوی هاتوچۆ، بووک و زاوایه‌ک گیانیان له‌ده‌ست دا.