کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فینلاند/ سیمینارێک بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ بەڕێوە دەچێت

16:29 - 16 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: لەشاری تورکوی فینلاند سیمینارێکی تایبەت بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید عەبدولڕەحمان قاسملوو بەڕێوە دەچێت.

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەفینلاند سیمینارێک لەسەر ٢٢ی پووشپەڕ بۆ رۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ساز دەکات.

رێکەوت: شەممە ٢٠ی پووشپەڕ ( ١١. ٧. ٢٠١٥)

شوێن: شاری تورکوی وڵاتی فینـــلاند ( T-Talo     Vanha Hنmeentie 29,   20540 Turku)

کاتژمێر: ١ی پاشنیوەڕۆ هەتا ٤