ک/مــــــــــیدیا: له کۆنفرانسێکی دوو رۆژه سه‌باره‌ت به پرسی مافی مرۆڤ له ئێران، که بۆ به‌ڕیز ئه‌حمه‌د شه‌هیدا راپۆرتێری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێکهاتببوو، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، به‌شداریی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وته‌کانی 10 و 11ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، کۆنفرانسێکی دوو رۆژه بۆ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د شه‌هید راپۆرتێری تایبه‌تیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ پرسی مافی مرۆڤ له ئێران له زانکۆی ئیسیکسی له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و کۆنفرانسه‌دا زیاتر له 20 رێکخراوی پسپۆری مافی مرۆڤ وه‌ک، رێکخراوی ئه‌منیستی ئه‌نتێرناسیۆنال، رێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، رێکخراوی به‌هاییه‌کان و چه‌ندین پرۆفسۆر له زانکۆکانی ئاکسفۆرد، نیۆیۆرک و هه‌روه‌ها چه‌ندین کارناسی کاروباری ئێران به‌شدارییان کردبوو. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران وه‌کوو ته‌نیا رێکخراوی کوردستانی به فه‌رمی بانگهێشت کرابوو.
ئامانجی سه‌ره‌کیی ئه‌و کۆنفرانسه ئاماده کردنی به‌رنامه‌ی کاریی سه‌ردانی داهاتووی ئه‌حمه‌د شه‌هیده بۆ ئێران و هه‌روها ته‌واو کردنی راپۆرتی ناوبراو له‌سه‌ر ئێران که بـڕیاره له مانگی سێپتامبری ئه‌مساڵ پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیۆیۆرک بکرێت.
له‌و کۆنفرانسه‌دا تێكـڕای لایه‌ن جۆراوجۆ‌ره‌کان له‌مه‌ڕ باشتر کردنی راپۆرتی بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران راسپارده و پێشنیاره‌کانیان پێشکه‌ش کرد.
به‌ڕێز ته‌یموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری دایمیی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر پرسی جیاوازی دانان به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه له دژی گه‌لی کورد و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی له بواره‌کانی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و خوێندن به زمانی دایکی قسه‌ی کرد.
ناوبراو سه‌باره‌ت پرسی له سێداردانی تێکۆشه‌رانی گه‌لی کورد، میلیتاریزه کردنی کوردستان به مینی دژه‌نه‌فه‌ر، سیاسه‌تی چۆڵ کردنی کوردستان و په‌ره‌پێدانی ماده هۆشبه‌ره‌کان له‌و وڵاته له‌لایه‌ن سپای پاسدارانی رێژیمه‌وه و هه‌روه‌ها پرسی کوژرانی کۆڵبه‌رانی کوردی هێنایه ئاراوه.
له‌و کۆنفراسنه‌دا، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان چه‌ندین راسپارده‌ی وه‌ک سه‌ردانی زیندانه‌کانی ئێران، دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند، سه‌ردانی کوردستانی عێراق له‌مه‌ڕ چاوپێکه‌وتی په‌نابه‌رانی ئێرانی له‌و وڵاته و به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه زانیاریی زێده‌تر له‌سه‌ر پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له کوردستانی ئێرانی، پێشکه‌ش کرد.
له په‌راوێزی کۆنفرانسی دوو رۆژه‌ی له‌نده‌ن سه‌باره به مافی مرۆڤ، به‌ڕیز ته‌یموور ئه‌لیاسی چاوی به به‌ڕێز ئه‌حمه‌د شه‌هید که‌وت و له‌سه‌ر رێکخستی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزانه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ له‌مه‌ڕ ئاگادار کردنی هه‌واڵنێری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران رێککه‌وتن.