کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەناوچەی هەوشار بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکی تەبلیغی بەڕێوە چوو

17:26 - 17 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی تیرۆرکرانی شەهید دکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، لە شاری سایین‌قەڵا چالاکیان ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەبەرەبەریی ٢٦یەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکرانی دکتور عەبدوڵڕەحمان قاسملوو چالاکی بەرینی تەبلیغی لەسایین قەڵا و دەورووبەریی بەڕێوە چووە.

لەو چالاکییانەدا لەبەشێکی بەرچاو لە شوێن و ئاواییەکانی شاری سایین قەڵا تراکت و پوستێری تایبەت بە رۆژی ٢٢ی پووشپەڕ و وێنەی دکتور قاسملوو سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کراوەتەوە.

گەڕەکەکانی کوشتارگا، تێرمیناڵ و دەورووبەری، دەرمانگای ١ و ٢، دەورووبەری فەرمانداری و بەخشداری، شەقامی دکتور قاسملوو و شەقامی سەهەند لەو شوێنانە بوون کە تراکتی ٢٢ی پووشپەڕی تێیاندا بڵاو کراوەتەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا لەئاواییەکانی قسقۆپی، تومەراغاج، ئاغاجەری، قزڵقەوەر، گەڕاو، سانجوود، کارێز، سەفاخانە، قۆزڵووی هەوشار، مەمەڕ، تورکەوەڕە، حەسار، باخچە مەشە، گۆزەبڵاغ، باخی سەرو و و خواروو، عەلیاوا، مەحمووداوا، خۆڵێنە، چراخە واڵ، بیچاخچی، قانزالی، حاجیاوا، ئەحمەداوا، داشکستان، ئاختەپە وێنە دکتور قاسملوو و تراکتی حیزبی بڵاو کراوەتەوە.

پارکی جەوانانی شاری سایین‌قەڵا، شەقامی عەبدوول عەلیزادە و شەقامی پاسگاش لەو شوێنانەی دیکەی سایین قەڵا بوون کە بە تراکت و پوستێر تەنرابوون.