کوردستان میدیا: نوێنه‌رێکی مه‌جلیس پاش ره‌ت کردنه‌وه‌ی ئاماری ٧%ی بێ‌کاری له‌لایه‌ن وه‌زیری کاره‌وه ده‌ڵێ، رێژه‌ی بێ‌کاری ته‌نیا له پارێزگای سنه زیاتر له ١٢%ه‌وه و خه‌ڵکی کوردستان به‌ده‌ست کێشه‌ی بێکارییه‌وه ده‌ناڵێنن.
سالار مورادی، نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه، کامیاران و دیوانده‌ره، وێڕای ئاماژه به ناڕاستیی ئاماری راگه‌یه‌ندراو له لایه‌ن وه‌زیری کار و ره‌فاه، به هه‌واڵده‌ری ئیلنای گوتووه: وه‌زیری کار، کێشه‌ی بێکاریی له وڵات‌دا ته‌نیا ٧% راگه‌یاندووه، له کاتێکدا که ئه‌و رێژه‌یه له هێندێک ناوچەدا ده‌گاته زیاتر له ٢٠%.
مورادی رایگه‌یاندووه: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی بێ‌کاری پێویستیی به رێگه‌چاره‌یه‌رکی بنه‌ڕه‌تی و وردبینانه هه‌یه و ته‌نیا له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌کرێ ده‌ره‌نجامێکی باش مسۆگه‌ر بێت.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ: به راگه‌یاندنی ئاماری نادروست ناکرێ کێشه‌ی بێ‌کاری چاره‌سه‌ر بکرێت، چونکه ره‌خساندنی هه‌لی کار له وڵات‌دا پێویستی به ژێرخانی له‌بار، پلان دانان، سه‌رمایه دانان و که‌ره‌سته‌ی پێویست هه‌یه.
عه‌بدولڕه‌زا شێخول‌ئیسلامی، وه‌زیری کار و ره‌فاه له راپۆرتێک‌دا که بۆ مه‌جلیس نووسیویه‌تی، هه‌واڵی گه‌یشتنی نرخی بێکاریی ٧%یی هه‌تا کۆتایی ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی بڵاو کردۆته‌وه. ئه‌وه له حاڵێک دایه که ناوه‌ندی ئاماری ئێران له تازه‌ترین راپۆرتی خۆیدا، نرخی بێکاریی له ساڵی ٩٠ به ١٢.٣% راگه‌یاندووه.