کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەرەبەت بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکی تەبلیغی بەڕێوەچوو

16:57 - 20 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵرۆژی تیرۆرکرانی شەهید دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، لەشاری رەبەت چالاکییان بەڕێوە بردووە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەبەرەبەریی ٢٦ـەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکرانی دکتور عەبدوڵڕەحمان قاسملوو چالاکی بەرینی تەبلیغی لە رەبەت و دەورووبەریی بەڕێوەچووە.

لەو چالاکییانەدا لە بەشێکی بەرچاو لە شوێن و ئاواییەکانی شاری رەبەت تراکت و پوستێری تایبەت بە رۆژی ٢٢ی پووشپەڕ و وێنەی دکتور قاسملوو سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کراوەتەوە.

لەشەقامی قاسملوو، پارکی بەهاران، پارکی هەوارەبەرزە، شەقامی لەیلانە، شەقامی سەرچاوێ، مزگەوتی ئیمام شافعی، مزگەوتی فارووقی ئەعزەم، نزیکی بنکەی بەسیج، دەورووبەری پاسگای ئینتزامی، قوتابخانەی ابن‌سینا و ساڵۆنی وەرزشی ابن‌سینا تراکت و پۆستێری تایبەت بە رۆژی ٢٢ی پووشپەڕ و وێنەی دوکتور قاسملوو بڵاو کراوەتەوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا لەئاوایی لەیلانە و ئاوایی هەنداوێ و رێگەی هاتوچۆی ئەو ئاوایانە چالاکی بەڕێوەچووە.

لە شارەدێی نەڵاسیش و شوێنەکانی سەر بە شارەدێیە کە بریتین لە: کەمەربەندی، جادەی وەرگێل، کۆڵانی کەشاوێ، مزگەوتی حەزرەتی عومەر و رێگای واوان چالاکی ئەنجام دراوە.