• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠١ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

بەراوردێک لە نێوان دوو بەرهەمی هونەریدا

زایینی: ١٢-٠٧-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٤/٢١ - ١٠:٢٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بەراوردێک لە نێوان دوو بەرهەمی هونەریدا
لە بەرەبەری ٨ی مارسی ٢٠١٥ی زایینیدا کە بە رۆژی جیهانی ژن ناسێنراوە، کچە هونەرمەندێک بە ناوی چیمەن رەحمانی بەرهەمێکی هونەری بە شێوەی کلیپ لە ژێر ناوی "یەک لە هەزاران" بڵاو کردەوە.

9723.jpg
قادر ئەلیاسی

کاتێک گوێم بۆ ناوەرۆکی گۆرانی یان بەستەکە راگرت، باسی ئازارەکانی کچ بوون دەکا. کچ هەر لە ئەو کاتەی کە لە دایک دەبێ، وەک نەنگێکی بنەماڵە سەیری دەکرێ. هێشتا منداڵە و حەزی لە یاری منداڵانەیە، بە نابەدڵی دەدرێ بە شوو و تا سەرەنجام بە ناکامی و جوانەمەرگی سەر دەنێتەوە.

تابلۆکانی کلیپەکە ئەوەندە روون و ئاشکران، بەبێ پێچ و پەنا بینەری ئاشنای ژیانی پڕ لە ئازاری کچ و ژنی کوردەواری تێدەگەیەنێ کە ستەمی رەگەزی نێوان نێرومێ، چەندە سامناکە!
دوای وردبوونەوەی زیاتر لە گۆرانییەکە، کەوتمەوە بیری مقامی "فەلای شاری خەم"ی هونەرمەندی نەمر یەدوڵڵا رەحمانی. یەدوڵڵای دەنگخۆش و هونەرمەندی ناسراوی دەڤەری سەرپێڵی زەهاو، لە سەرەتای ١٣٥٠ی هەتاوی(١٩٧١ی زایینی)، کۆمەڵێک گۆرانی بە کوردی شێوەزاری خوار یان ئەڕازوان بڵاو کردەوە کە مقامی "فەلای شاری خەم"، یەکێک لەو بەرهەمانەیە.

بۆ ئەوەی زیاتر لە بابەتەکە ورد بینەوە، دەقی ئەو مقامە لە خوارەوە دەنووسمەوە کە شیعری مامۆستا رەحمانی یە:
من کوڕئ خەم بیم، لە خەم بیم پەیدا
خەم نافم بڕی، خەم ناوم نیا
خەم چڕی لە لیم: ئەی چارەسیا
خەم خوەند لە گووشم: تونی چارەسیا
چیمە شارئ خەم، جفتی گا بەستم
نووسەد خەروار خەم، کەفتیەسە دەستم
چوارسەدی خەمە و پانسەد پەژارە
من وە کووڵ کیشمەی سوو تا ئیوارە
فەلای شارئ خەم
هەر خوەمم، هەر خوەم
***
جفتئ خەم بەستم وە خەمینەوە
توخمئ خەم شەندم وە زەمینەوە
بیڵی لەو خەمە نامە بانئ شان
ئاویاری خەم کەم، من وە دڵ و گیان
داسی لەو خەمە من ژەندمەوە
چەپچەپ لەو خەمە من کەندمەوە
تووڕی لە خوەم بی، ماڵی لە مەردم
کیشەخەمەکەم من تەمام کەردم
چانی لە خوەم بی، ماڵی لە مەردم
هووڵەی خەمەکەم من تەمام کەردم
شەنی لە خوەم بی، شەنیاری مەردم
ماسیەی لەو خەمە، جیاوە کەردم
ئاردئ خەم کردم، وینەی کووی زوخاڵ
بارئ خەم کردم، هاوردم وە ماڵ
نانی لەو خەمە، نیامە وەر داوان
روی کردم لە روی هەردەی بیاوان
خەم تو عەزیزی، خەم تو برامی
هەر کوورە مەچم، رەفیقئ رامی
یەدی دی بەسە، هەر تو خەم نەیری
خەڵک گشت خەمبارن، تو خەوەر نەیری

پاش نووسینەوەی هەڵبەستی فەلای شاری خەم، کەوتمە بەراوردکردنی ئەو بەرهەمە لە گەڵ بەستەی "یەک لە هەزاران"ی چیمەن. چیمەنی کچی هونەرمەندی کۆچکردوو"یەدوڵڵا رەحمانی"، دوای چل ساڵ بەستەی "یەک لە هەزاران" بڵاو دەکاتەوە. ناوەرۆکی ئەم گۆرانییە، لە گەڵ مقامی "فەلای شاری خەم" لە یەک بارەوە لە یەک دەچن. هەر دوو بەرهەم باسی ژیانی پڕ لە کوێرەوەری مرۆڤ دەکەن. فەلای شاری خەم، باس لەو ئازار و کەندوکۆسپانە دەکا کە لە کاتی لە دایک بوونی مرۆڤێکدا تا دوایین کاتەکانی ژیانی بەرۆکی بەر نادا و بەردەوام لە گەڵی دەژی. بەڵام بەستەی "یەک لە هەزاران" وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێکرد، چڕ دەبێتەوە لە ژیانی مرۆڤی ژن بە تایبەتی. بۆ ئەوەی لە ناخی ئەم دەقەش باشتر تێبگەین، سەرنجێکی هەڵبەستی"یەک لە هەزاران" بدەن کە شاعیری ئازیز کەڵهوڕ شێرزادی نووسیویەتی:

فەلەک گۆڕی لەبەختی من شەوانی پڕ هەسارەی گەش
دوو چاوی رەش دوو زوڵفی رەش، بەسەد ئاخ و بەچارەی رەش
لەدایکبوونی من بۆچی چرای کوژاوەی ماڵان بوو؟
لەبەرچی زەحمەتی ساڵانی دایکی من لەبیرت چوو؟
بەکۆیلەکردنی هەستم بەهانەی سوونەتی من بوو
بە تێغی تیژ باخی باوەڕ و هیوام بە تاڵان چوو
لەکاتێ مارەییم نایە، لە کاتێ زۆر منداڵم
بەزۆر مارەم دەکەن، هەی داد وەکوو مەل دەشکێنن باڵم
بزانە چیت کرد لەمن دونیا، کە ئاگر بوو بەچارەی من
لەگەڵ گیان و دڵم سووتا شەوانی پڕ هەسارەی من
تۆ خۆت باشتر دەزانی کە داتماڵیوم لە بوونی خۆم
بە لەش هی تۆم
بە هەست هی تۆم
بە بیروباوەڕم هی تۆم
لەبەر چی دەمکوژی بۆ؟
خۆ نیم کەمتر لە ئاستی تۆ
من کچی تۆم و خوشکی تۆم
من هاوژین وهاوچەشنی تۆمi
ئەگەر مەلی خەیاڵی ژن رەها ببێ لە زیندانی
هەموو دونیا تژی دەبێ لە ئازادی و یەکسانی
لەو روژەوە لە ئاسۆدا خۆری من خۆی دەنوێنێ
کە دەنگی کامەرانی من، دڵی دونیا دەلەرزێنێ
***
خوێنەری ئازیز
وەک بۆتان دەرکەوت، ژنی کورد لە چەند لاوە ستەمی لێدەکرێ. یەکەم وەک کورد، دووهەم وەک تاکێک لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و سێهەم وەک مێینە. فەلای شاری خەم، باس لەو ستەمانە دەکا کە مرۆڤێکی بندەست و هەژار، لە ژیانی رۆژانەیدا لە گەڵی دەستەویەخەیە. بەڵام بەرهەمی "یەک لە هەزاران" قووڵ دەبێتەوە لە ژن و ژیانی پڕ لە کولەمەرگی و چەرمەسەری ئەو بەشە لە کۆمەڵ. لە روانگەی ئایینییەوە بە لاواز و چاولەدەستی پیاو سەیری دەکرێ. لە دابونەریتی چەقبەستووی کۆمەڵی دواکەوتوودا ئەوە کە دەکرێ بە هۆپەڵی بەری پەڵی هەموو بەڵایەکی کۆمەڵگا. کە دوو بنەماڵە یان دوو هۆز بە شەڕ دێن و خوێن دەکەوێتە بەینیان، ئەوەی خوێنی پێخۆش دەکرێ، دیسان هەر ئەوە دەبێ بە قۆچی قوربانی.

بەم بەراوردە خێرایە، گیانی پاکی هونەرمەندی ئازیز و نەمر یەدوڵڵا رەحمانی بە نەمری هەتاهەتایی دەسپێرم و تەمەن درێژی بۆ چیمەن خانم لە پێناوی پەرەدان بە هونەری پێشکەوتوو و رەسەنی کوردی دەخوازم. هەر وەها ئاواتەخوازم ستەم بە گشتی و ستەمی نەتەوایەتی، چینایەتی و رەگەزی بە تایبەتی نەمێنێ.
ئەم نووسراوەیە، لە رۆژنامەی کوردستان، ژمارە ٦٥٦دا بڵاوکراوەتەوه

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: