• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٠ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٣١ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی  

زانکۆی کەمبریج دکتوڕای ئیفتخاری بە ژمارەیەک کەسایەتی کورد بەخشی +وتووێژ

زایینی: ١٢-٠٧-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٤/٢١ - ١٣:١٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
زانکۆی کەمبریج دکتوڕای ئیفتخاری بە ژمارەیەک کەسایەتی کورد بەخشی +وتووێژ
کوردستان میدیا: بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ١٠کەسایەتی کورد لەقاهیرەی پایتەختی میسر لەلایەن زانکۆی کەمبریجەوە لەرێوڕەسمێکدا دکتوڕای ئیفتخارییان پێ بەخشرا.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو رێوڕەسمە کە تایبەت بوو بە نەتەوەی کورد، ماوەی چەند حەفتە لەمەوبەر بە وتنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و دانانی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچووە و تێیدا ژمارەیەک لە رووناکبیر، هونەرمەند و کەسایەتی ئایینی لەلایەن رێکخراوی "کتێبی بێ سنوور، ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ زانست و تەکنۆلۆژی و زانکۆی کامبریدجی بریتانییەوە" خەڵاتی دوکتۆرایان پێ بەخشرا.

خەسرەو جاف کە یەکێک بوو لەو کەسانەی لەو رێوڕەسمەدا لەبواری شێعر و دیزاینەر، دوو خەڵاتی دوکتوڕای پێ بەخشراوە لە وتووێژێک لەگەڵ کوردستان میدیا باس لەوە دەکات:
زانکۆی کەمبریج بە یەکێک لەگەورەترین زانکۆکانی جیهان لەبواری زانستیەوە دێتە ئەژمار، ئەو زانکۆیانە ساڵانە نەتەوەکان هەڵدەبژێرن و بە کەسانی بەرهەمداری ناو ئەو نەتەوانە دوکتوڕای ئیفتخاری پێشکەش دەکەن کە تایبەتمەندی خۆیان هەیە، دیارە کەسانی زۆر بە تواناتر و رۆشنبیرتر لەناو نەتەوەی کورددا هەبووە، بەڵام نەتەوەی ئیمە ئەستێرەی نەبووە و ئێستا کە لە هەزارەی سێهەم دایە و پەنجەرەی دونیای پێگەیشتوو و تێگەیشتووی بە روو کراوەتەوە لەسەر ئاستی وڵاتان و زانکۆکان بە بایەخەوە لێیدەڕونرێ.

9725.jpg
خەسرەو جاف

خەسرەو جاف وێرای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئەمە دەسکەوتێکی نەتەوایەتییە نەک دەسکەوتێکی تاکەکەسی وتیشی:

ئەو خەڵاتە تەنیا بۆ من نیە و بۆ نەتەوەکەشمە و من پردێکم کە نەتەوەکەم بەسەرمندا گوزەر دەکات. هەندێ جار گوزرەکردنی مەسەلەکان بۆ ناو نەتەوەکانی دیکە دەبێت لە رێگەی کەسەکانەوە بێت، بەڵام دەبێت لە رێگەی کەسایەتی وا بێت کە خەڵک نەتوانن رەخنەی لێ بگرن، هەر بۆیە ئێمە ئامرازێکین بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە.

ئەو شاعیر و دیزاینەرە کوردە وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ئێمە لە قۆناغێک دا دەژین کە زۆربەی جوانییەکان و مەسەلە رۆشنبیرییەکان لەناو ململانێ سیاسیدا نوقم بوونە، بەم شێوەیە باسی لە روانینی کۆمەڵگای کوردستان بۆ ئەم مەسەلەیە کرد:
بایەخی هونەر و جوانییەکان لە ناو نەتەوەی ئێمە تارادەیک نوقم بوونە و تاریکاییەکی زۆر ناشیرین و بێ هەژمار خرایە سەر ئەم خەڵاتانەش کە بە من و نەتەوەکەم بەخشرا. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە چۆن رۆشنبیری و هونەر و دونیای داهێنان لە ژێر سەرپۆش و شەپۆلی مڵملانەیەکی لاواز و نەخۆش و تەنگە نەفەس نوقم بووە. هەروەها ئەوەی کە کەس لە زەرافەت و جوانییەکان تێ ناگات. هیوادارم رۆژێک بێت کە زەرافەتەکان وەک خۆی دەرکەون و لێهاتووەکان شایەنی ئەوە بن کە تەواوی بەرەکان، حیزبەکان و دەسەڵاتداران بە چاوێکی حەقیقەت بڕوانە دونیای رۆشنیری و پێگەیشتن و تێگەیشتن.

ئەو هونەرمەندە کوردە ویرای پێداگری لەسەر ئەوەی کە نەتەوەی کورد ئەو مەرجانەی تێیدایە کە بگاتە مافی رەوای خۆی لە هەموو بوارەکان، هیواشی خواست نەتەوەی کورد بگاتە پێگە و جێگەی حەقیقی خۆی و سەرێکی لە ناو نەتەوەکان هەبێت.

هاوکات لەگەل خوسرەو جاف ژمارەیەک کەسایەتی دیکەش بەپێی پسپۆڕی و خزمەتی چەند ساڵەیان لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، هونەری و نووسیندا خەڵاتیان پێ بەخشراوە.

شڤان پەروەر، عەبدولڕەحمان سدیق، شوکریە رەسوڵ، کوردستان موکریانی، ئەحمەد سالار، مەتران رەبان، سیروان بارزانی، عەزیز محەممەد و هێدی شاعیر لەو کەسایەتیە کوردانە بوون کە خەڵاتی دکتوڕاییان پێ بەخشراوە.

لەو رێوڕەسمەدا زۆربەی سەردەمدارانی ئەو وڵاتە، وەزیرەکان و پارێزگاری قاهیرە، هەروەها ژمارەیەک لە هونەرمەندان ئامادە بوون.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: