کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لەکوردستان بەردەوامە

16:38 - 22 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی کار و چالاکییەکانیاندا بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٦ـەمین ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو لە چەندین شاری کوردستانی ئێران تراکت و پۆستێری و وێنەی دوکتور قاسملوویان بڵاو کردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو چالاکییانە لەشارەکانی سەقز، مەریوان، ئورومیە و بۆکان ئەنجام دراوە و تێیاندا دروشم نووسراوە و ناو و یادی دکتور قاسملوو تێیدا بەرز راگیراوە و پەیماقنی وەفاداری نوێ کراوەتەوە.

ئەو شوێنانەی چالاکی تێدا بەڕێوە چووە:

سەقز: لەگەڕەکی کانی تەپەی گۆڕی جوولەکە و گەڕەکی شیوی جوتیاران وێنەی دوکتور قاسملوو و تراکت و پۆستێر بڵاو کراوەتەوە.

مەریوان: لەشاری مەریوانیش ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیان بەڕێوە بردووە، هەروەها لە چەندین ناوچە و گوندی سەر بەو شارەش کاری تەبلیغی ئەنجام دراوە.

جادەی سەرەکیی مەریوان ـ سنە، گوندی نەسڵ، گوندی گۆشخانی، گوندی بێساران، گوندی رەزاو، گوندی کەڕاوا، سێ‌رێیانی سەرەکیی ژاوەرۆی مەریوان، گوندی درێڵەی سەر بە ناوچەی کەڵاتەرزان لەو شوێنانەن کە کاری تەبلیغی تێدا ئەنجام دراوە.

هەروەها، لەشارستانی سەوڵاواش بە سەدان تراکت خراونەتە ناو حەوشەی ماڵەکان.

ئورمیە: لەناوچەی باراندووز و دەشتەبێڵی سەر بە ئوروومیە، هەروەها لەبەشێکی بەرچاو لە کۆڵانەکانی ئەو شارە وێنەی دکتور قاسملوو بڵاو کراوەتەوە.

بۆکان:لە زۆربەی شوێن و ئاواییەکانی ئەو شارەش سی دی و تراکت بلاو کراوەتەوە.

شوێنەکان بریتین لە: عەلیاوا، مەجبوورئاوا، سارەکی نەساجی، ترمینالی شار، بیمارستانی تازە، کەمەربەندی، مەیدانی فووتباڵ، سێ رێیانی سەنگینی و تابلۆی جادەکانی بۆکان ـ سەقز، جادەی میاندوا و جادەی سەد.

ئاواییەکان: ناچیت، داشبەند، وشتەپە، حوسێن مامە، بەخشی قەرەمووسالی، سەوڵی تەپەی میاندواو، نۆبار، باخچە، کانی تۆمار، عیساکەند و ئەشکەوتی سەهۆڵان.

شەوی رابردوو لە بۆکان لەلایەن موخابەراتەوە سیستەمی کورتە نامە لەکار خرابوو و رێگریی لەناردنی کورتە نامە کرابوو.