کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لەشاخ، یاد و ناوی د. قاسملوویان بەرز نرخاند

22:15 - 22 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: رێوڕەسمێک بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لەناوەندە مەیدانییەکان لەشاخ و ناوچە سنوورییەکان لەلایەن پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئێوارەیی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕ لە ناوەندە مەیدانییەکان لەو شوێنانەی کە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات حوزووریان هەیە لەرێوڕەسمێکدا یاد و ناوی دکتور قاسملوو بەرز راگیرا.

رێوڕەسمەکە بە سروودی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد.

پاشان کاوە بەهرامی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لەناوەندە مەیدانییەکان، چەند وتەیەکی بەو بۆنەیەوە پێشکەش کردووە.

لەبەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا سروودێک لەژێر ناوی وەرن با بچینە سەر گۆڕی شەهیدان لەلایەن پێشمەرگەکانەوە خوێندراوەتەوە.

رێبوار ئەبووبەکری پێشمەرگەی حیزب، لەو رێوڕەسمەدا پەخشانێکی پێشکەش کردووە.