کوردستان میدیا: سه‌رله به‌یانیی ٢٤ ساڵ پێش ئێستا، گونده‌کانی زه‌رده، ده‌یره و سه‌رمیل، سه‌ربه شارستانه‌کانی دالاهۆ، گیلان‌غه‌رب و سه‌رپێڵی زه‌هاو، کرانه ئامانجی فرۆکه‌کانی رێژیمی به‌عس.
له‌م هێرشه‌دا لانی‌که‌م ٢٧٠ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٤٠٠ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
سه‌رله به‌یانیی ٣١ی پووشپه‌ڕی ١٣٦٧ی هه‌تاوی، خه‌ڵکی بێ‌په‌نای زه‌رده، ده‌یره و سه‌رمیل، بوونه قوربانیی شه‌ڕێکی ماڵ وێرانکه‌ری نێوان دوو رێژیمی پاوانخواز، که ته‌نیا له دووی تێر بوون و قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆیان بوون و ئه‌وه‌ی که بۆ ئه‌وان هیچ گرینگییه‌کی نه‌بوو، گیان و ماڵی خه‌ڵک بوو.
رێکه‌وتی ٣١ی پووشپه‌ر، فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی رێژیمی رووخاوی به‌عسی عێراق، برینێکی سارێژ نه‌بوویان خسته سه‌ر جه‌سته‌ی گونده‌کانی زه‌رده، ده‌یره و سه‌رمیل، که هه‌نووکه‌ش پاش ٢٤ ساڵ ساڕ‌ێژ نه‌بوونه‌ته‌وه. به‌ڵه ئه‌م گوندانه هه‌ر وه‌کوو سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه کیمیایی باران کراون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا، له مانگێکدا یه‌ک که‌س به ژماره‌ی شه‌هیدانی کاره‌ساتی کیمیایی بارانی ئه‌و سێ گونده زیاد دەبێت و ترس له له‌دایک بوونی منداڵی که‌م ئه‌ندام له‌و گوندانه‌دا شیرینی زاری دایکان مزر کردووه.
وێڕای ئه‌و هه‌موو ئێش و ئازاره، خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه له درێژه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه هیچ ئاورێکیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه و ئه‌و رێژیمه هه‌تا ئێستاش ناوه‌ندێکی ته‌ندروستیی بۆ دروست نه‌کردوون و بۆ پێداویستییه ده‌رمانییه‌کانیان به‌ناچاری سه‌ردانی شاره‌کان ده‌که‌ن.
ئیسنا له‌و پێوه‌ندییه‌دا نووسیویه‌تی: ساڵه‌کان تێده‌په‌ڕن و چاوی خه‌ڵکی زه‌رده له ده‌ستی لێپرسراوانی رێژیم له‌مه‌ڕ ئه‌نجامدانی خزمه‌ت‌گوزارییه‌کی چووکه وشک هه‌ڵگه‌ڕاوه. نه خانوویان ده‌وێت، نه مه‌زرای کشتوکاڵ و نه ڤێلا له باکووری ئێران. نه ده‌یانهه‌وێ منداڵه‌کانیان به‌بێ تاقی‌کردنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری بچنه زانستگا و نه ده‌یانهه‌وێ لێبوردنی سه‌ربازییان پێ بدرێت. به‌ڵکوو ئه‌وان ته‌نیا ناوه‌ندێکی ده‌رمانیان ده‌وێت که ئه‌گه‌ر له ناکاو هه‌ناسه‌یان هه‌ڵگیرا، ناچار به بڕینی ئه‌و هه‌موو رێگایه هه‌تا شاره‌کان نه‌بن.
رێژیمی ئێران قوربانیانی زه‌رده‌ی وه‌کوو بریندار و گیانبازانی شه‌ڕی ئێران و عێراق به فه‌رمی نه‌ناسیوه و له هه‌ر چه‌شنه هاریکارییه‌ک بێ به‌رین.