کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢٢ی پووشپەڕ لەگۆڕستانی پێرلاشێزی فەرانسە

18:31 - 23 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: لەگۆرستانی پێرلاشێزی فەرانسە و لەسەر گۆڕی دکتور قاسملوو بە بۆنەی ٢٦یەمین ساڵیادی شەهیدکردنی ئەو رێبەرە، رێوەڕسمێک بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە ریکەوتی ٢١ی پووشپەڕ دەفتەری پیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حیزبی دێموکرات لەپاریس، یادی دکتور قاسملوو و هاورێیانیان بەرز راگرت.

رێوڕەسمەکە بە دانانی چەبکە گوڵ لەسەر گۆڕی شەهیدانی ڤییەن و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

لەو رێوڕەسمەدا خوسرەو عەبدوڵڵاهی نوێنەری حیزبی دێموکرات لەفەرانسە چەند وتەیەکی لەسەر دکتور قاسملوو باس کردووە.

عەبدوڵڵاهی لە قسەکانیدا ئاماژەی بە رۆڵی د. قاسملوو داوە و ئەوەشی خستووەتەروو کە ئەو رێبەرە بەلیمەتە توانیویەتی هەتا رادەیەکی بەرچاو هێزەکان لە یەکتر نزیک بکاتەوە و بەڵێنی درێژەپێدان بە رێبازی د. قاسملووشی دووپات کردووەتەوە.

لەو رێوڕەسمەدا بێجگە لەئەندامان و لایەنگرانی حیزب لەفەرانسە، بلژیک و هولەند، ژمارەیەکی بەرچاو لەکوردەکانی دانیشتووی پاریسیش بەشدار بوون.

ئەو هەیئەت و لایەنانەی کە بەشدار بوون:
دارا ئەبووبەکر نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرانسە
مەسعوود تەک سکرتێری پارتی سوسیالیستی کوردستان
هەیئەتی ئەنیستیتۆی کورد لەپاریس
حیزبی ئازادی کوردستان ـ تورکیە
پارتی هاکپار
کوردیناسیۆنی نەتەوەیی کورد
رێکخراوی فیدایانی خەلقی ئێران
ئەنجومەنی ژنانی ئێران
ئەنجومەنی کوردەکانی دانیشتووی فەرانسە
پارتی یەکیەتی کوردەکانی سووریە