کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی حیزبی دێموكرات ‌و بزووتنەوەی دێموكراتی گەلی كوردستان كۆبوونەوە

22:50 - 25 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حیزب لەگەڵ شاندێکی بزووتنەوەی دێموكراتی گەلی كوردستان لە شاری هەولێر کۆبووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، شاندێكی بزووتنەوەی دێموكراتی گەلی كوردستان بە سەرپەرستی مام خدر رووسی، سكرتێری گشتیی ئەو رێكخراوەیە سەردانی دەفتەری پێوەندییەكانی حیزبی دێموكراتی لەشاری هەولێر كرد.

ئەو شاندە لەلایەن شاندێکی حیزبەوە بە سەرپەرستی سکرتێری گشتی حیزبەوە پێشوازیی لێكرا.

ئەو دوو شاندە بارودۆخی هەنووكەیی كوردستان ‌و ناوچە، هەروەها دەركەوتە چاوەڕوانكراوەكانی رێکكەوتنی نێوان ئێران‌ و وڵاتانی پێنج كۆ یەكیان تاوتوێ‌ كردووە.

9751.jpg