کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەمەریوان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکی تەبلیغی بەڕێوەچووە

16:29 - 28 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، لە شاری مەریوان چالاکییان بەڕێوەبردووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ٢٦ـەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکرانی دکتور عەبدوڵڕەحمان قاسملوو چالاکی بەرینی تەبلیغی لە مەریوان و دەورووبەریی بەڕێوەچووە.

لەو چالاکییانەدا لە بەشێکی بەرچاو لە شوێن و ئاواییەکانی شاری مەریوان تراکت و پوستێری تایبەت بە رۆژی ٢٢ی پووشپەڕ و وێنەی دکتور قاسملوو سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کراوەتەوە.

مەیدان بێسارانی، مەیدانی ئیستادیووم، مەیدانی باوە ڕەشی، پارکی شانۆ، پارکی میللەت، پارکی ئاشتی، گەڕەکی لەیلاخییەکان، دارسێران، چوارباخ لەو شوێنانەن کە چالاکیی تێیدا بەڕیوە چووە.

هەرلەو پێوەندییەدا لە ئاوایی مەحمەدیە، ئاوایی سێفی خواروو و کۆڵانەکانی خاومیراوای مەریوانیش پوستێر بڵاو کراوەتەوە.

هەروەها لەرێگای سنووری مەریوان و رێگای زرێبار هەتا مەیدانی بێسارانی چالاکی تەبلیغی ئەنجام دراوە.