کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لەناوچەی ئورمیە

14:59 - 1 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: لەناوچەی ورمێ باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕێ ١٣٩٤ی هەتاوی، مەحموود دلان حەسار خەڵکی گوندی قۆجوغ سەر بە ناوچەی ئەنزەلی ئورومیە، بە هۆی بەساڵاچوویی ماڵاوایی لەژیان کرد.

مەحموود دلان حەسار باوکی کەریم دلان حەسار شەهیدی حیزبی دێموکرات بوو.

تەرمی مام مەحموود لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە و خزم و کەس‌وکاری و دۆستانی بە خاک سپێردرا.

شەهید کەریم دلان حەسار ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە گوندی قۆجوغ لە دایک بووە، ناوبراو پاشان بە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیوەست بووە و لەرێکەوتی ١٦ی خەزەڵوەڕی ١٣٦٠،لەشەڕێکی قارەمانانە بە دژی هێزەکانی رێژیمی ئێران شەهید بوو و گڵکوکەی لە گوندی خۆیان قۆجوغەیە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس‌وکاری مام مەحموود دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.