کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەرەبەت چەکدارێکی سەر بەرێژیم هاووڵاتییەکی بریندار کرد

16:26 - 4 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: لەشاری رەبەت هاووڵاتییەکی کورد لە ناو شار و لەنزیکی مزگەوتێکی ئەو شارە لەلایەن چەکدارێکی رێژیمی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوو شەو لەمەوبەر رێکەوتی ٢ی گەلاوێژ هاووڵاتییەک لەبەردەم مزگەوتی جامیعەی شاری رەبەت بە بێ هیچ هۆکارێک دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە محەممەد وەستا رەحمانی راگەیەندراوە و لەلایەن چەکدارێکی ناسراوی سەر بە رێژیمەوە تەقەی لێکراوە.

هەتا بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە کەسی تەقەکەرەکە دەستبەسەر نەکراوە.

دەوترێت کە ماوەی دوو ساڵ لەمەوبەریش برایەکەی دیکەی محەممەد بە ناوی جەعفەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی رێژیمی ئێران لە سەردەشت کوژرابوو.

رێژیمی ئیسلامی ئێران بە پێی ئەو سیاسەتە بەسیج گیرییەی کە هەیەتی لە هەوڵی بە بەسیجکردنی خەڵکی کورد دایە و زۆر جاریش تاقم و دەست و پێوەندییەکانی چەکدار دەکات و وایان بار دێنن کە فشار بخەنە سەر خەڵک و ئەزیەت و ئازاریان بدەن.