کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی رێوڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی ٨ی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

16:51 - 4 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی ٨ی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بنکەی سەرەکی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٢ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، رێوڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی ٨ی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە ژێر درۆشمی  ئەمڕۆ خەبات دەکەین بۆ ئەوەی سبەی بەئازاد بژین پاش دوو رۆژ کاری بەردەوام، بەڕێوە چوو.

ئەو رێوڕەسمە بە بەشداری ئەندامانی رێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامانی بەڕێوەبەری یەکیەتی لاوان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات لە بنکەی سەرەکی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.

سەرەتای رێوڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی ٨ی یەکیەتی لاوان بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەییئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگەی رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆتایی کۆنگرە ٨ لەلایەن ئەمین ئیبراهیمی ئەندامی بەڕێوەبەری یەکیەتی لاوانەوە خوێندرایەوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا، جەلال رەوانگەرد سکرتێری یەکیەتی لاوان بۆ رێز لێنان لە هەوڵ و ماندووبوونەکانی فواد خاکی بەیگی سکرتێری پێشووی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چەپکە گوڵێکی پێشکەش کرد.

لە درێژەی ئەو رێوڕەسمەدا، جەلال رەوانگرد سکرتێری یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەند وتەیەکی سەبارەت بە کۆتایی کۆنگرەی ٨ی لاوان پێشکەش کرد.

پاشان چەند سروودی کوردی لەلایەن گرووپی مووزیکی حیزبی دێموکراتەوە پێشکەش کرا.