• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

چالاکێکی کرێکاری کورد بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی سنە کرا

زایینی: ٢٨-٠٧-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٥/٠٦ - ١٣:٠٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
چالاکێکی کرێکاری کورد بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی سنە کرا
کوردستان میدیا: فەرزاد مورادی نیا ئەندامی چالاکی کرێکاریی بە مەبەستی تێپەڕاندنی سێ ساڵ زیندانی تەعزیری لەلایەن دادگای شاری سنەوە رەوانەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە کرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژلەمەوبەر فەرزاد مورادی نیا لە لایەن دەزگا قەزاییەکانی رێژیم لەشاری سنە بانگهێشت و داوای لێکراوە کە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ٣ ساڵ زیندان خۆی بە گرتووخانەی ناوەندی سنە بناسێنێت.

ئەو هاووڵاتییە سنەییە لەحاڵی حازردا بەدەست نەخۆشی هەناوەوە دەناڵێنێ.

ئەو چالاکە کرێکارییە لەلایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە بە ٣ سال زیندانی کردن حوکم دراوە.

مورادی نیا لەداگای سەرەتاییدا دوو ساڵ زیندانی بۆ بڕابوویەوە کە پاشان ئەو حوکمە بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە کۆمیتەی هاوکاری بۆ پێکهێنانی دامەرزاوە کرێکارییەکان و پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام" بە سێ ساڵ زیندانی کردن زیاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاویش، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە لە سنە و لەناو ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرابوو و دوای ٢٥ رۆژ دەستبەسەریی بە دانانی بارمتەی ٧٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک