• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی سەردەشت و سەلاسی باوەجانی رووی دا

زایینی: ٢٩-٠٧-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٥/٠٧ - ١٠:٣٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی سەردەشت و سەلاسی باوەجانی رووی دا
کوردستان میدیا: لەماوەی چەند مانگی رابردوودا ناوچە لیڕەواریی و لەوەڕگەکانی کوردستان بە بەردەوامی تووشی ئاگرکەوتنەوە هاتوون و لەدوایین حاڵەتیشدا ناوچە داپۆشراوەکانی سەردەشت و سەلاسی باوەجانی بە دارستان، لەئاگردا سووتاون.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٦ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، دارستان و لەوەڕگەکانی چیای "ئالان"ی سەر بە سەردەشت ئاگری تێبەردراوە و زیانێکی زۆر بە ژینگەی ئەو شوێنە گەیشتووە.

سەرچاوەیەک باسی لەوە کردووە کە ئەگەری ئەوە هەیە ئەو ئاگرە لەلایەن کەس یان کەسانێکی هەلپەرەستەوە لەشێخە سوور، گرویس و رەزگە بەردرابێت.

ئاگرکەوتنەوەکە بە هەوڵ و تێکۆشانی دانیشوانی خۆجێی گوندەکان و پاش ٣ کاتژمێر کۆنتڕۆڵ کراوە.

چەند رۆژ لەمەوبەریش دارستان و لێڕەوارەکانی چیای بەمۆ لەسەلاسی باوەجانی لەپارێزگای کرماشان ئاگرییان گرتبوو و بەو هۆیەوە رووبەرێکی زۆر لە ژینگە و لەوەڕگەکانی ئەو ناوچەیە سووتابوون.

ئەو ئاگرکەوتنەوەیەش هاوچەشنی رووداوەکەی سەردەشت لەلایەن خەڵکی خۆجێی ناوچەکە و چالاکانی ژینگەپارێزی کووژێندراوەتەوە.

ساڵانە رووبەرێکی فراوان لەدارستان، پووش و لەوەڕگەکانی پارێزگاکانی کوردستانی ئێران بە هۆکاریی مرۆیی و کەمتەر خەمی و گەرماوە لە ئاگردا دەسووتێن.

ئەو ئاگرکەوتنەوانە بە بەردەوامیی ناڕەزایەتی چالاکانی ژینگەپارێزی بە دوای خۆیدا هێناوە و لەو بارەیەشەوە رەخنەیان لەعەملکردی ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئێران گرتووە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک