کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حەوت دەیە خەباتی بێوچان لەپێناو نەتەوەیەک

15:44 - 12 گەلاوێژ 2715

٧٠ساڵ لەمەوبەر لەڕۆژێ ٢٥گەلاوێژی ساڵی ١٣٢٤لە سەردەستی پێشەوای کوردان قازی محەممەد و هەواڵانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دادەمەزرێ و بۆیەکەمین جار بنچینەی پۆڵایینی باوەڕبەخۆ بوون لانکەی شەرەف و قارەمانێتی و بنەمای مرۆڤ سالاری لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەر هەڵدەدا، هەر لەو ساڵە پیرۆز و بەنرخەدا کۆمارە ساواکەی کوردستان لەلایەن حیزبی دێموکراتەوە دادەمەزرێ و دەبێتە ڕۆژێکی مێژوویی لە نێو بزاڤی رزگاریخوازانەی گەلی کوردا و ئاڵای خەبات و شۆڕشی نەتەوایەتی هەڵدەکرێ کەتائێستەش ئەو ئاڵا بەرزو پیرۆزە لەدەستی پۆڵایینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندایە بەڵام بەداخەوە بەهۆی ڕێژەی نەخوێندەواری زۆربەی خەڵکی کوردستان و

9814.jpg
حەمە جاف

دەستێوەردانی دوو لایەنی زلهێز هاوپەیمانان ئەمەریکاو بریتانیا لە باشوورەوە و یەکیتی سۆڤیەتی پێشوو لە باکوورەوە هاتنە نێوخاکی ئێران و بەشی هەرەگەورەی وڵاتی ئێرانیان داگیرکرد و فئوودالەکانی ئەوکات کە زۆربەی شۆڕشگێڕان لەسەربنچینەی عەشیرەتگەری و دەرەبەگایەتی دامەزرابوون و هەرلەسەر بنچینەی بەرژەوەندی عەشیرەتگەری بەشداریان لەشۆڕش دەکرد و هەرکات بەرژەوەندیان لەگەڵ شۆڕشدا نەدەما دەچوونە پاڵ وڵاتی داگیرکەر بۆیە ئەم کێشانە سەرەکی‌ترین کۆسپ بوون لەبەرامبەر بووژانەوەی فکریەتی نەتەوایەتی و تەمەندرێژی کۆماری کوردستان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خاوەنی قاعیدەی جەماوەری خەڵکی کوردستانە و بەهۆی سیاسەتی راست و درووستی لەگەڵ خەڵکی کوردستان دڵی کۆمەڵانی خەڵکی وەدەسهێناوە و لەنێو زۆربەی ئەحزابەکان بەحیزبێکی خاوەن سیاسەتی دروست و خاوەن ئەخلاق و پرنسیپی شۆڕشگێڕانە دەناسرێ و بەهۆی ئەوەی مێژوویەکی پڕشانازی و پڕسەروەری هەیە هۆی خۆشەویستی و قورسی وقایمی حیزبی دێموکرات ئەوەیەکە هەمووکات بەرژەوەندی نەتەوایەتی پێش بە بەرژەوەندی خۆی خستووە و هەرکات و هەرسات پارچەیەکی کوردستان پێویستی پێی بووە بەشێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ یارمەتیدەری بووە حیزبی دێموکرات بەدرێژایی تەمەنی پڕلەشانازی و پڕلەسەروەریەی کە لەم مانگەدا دەبێت بە حەوت دەیە چەندین قۆناغی خەباتی گۆڕیوە و بەشانازیەوە لەهەموو قۆناغەکانی تەمەنی دا رۆژبەڕۆژ بەسەرکەوتووانەتر و پڕدەستکەوتر درێژەی بەخەباتی زێڕینی داوە و هەروەها قورس و قایم لەبەرامبەر دوژمن دا راوەستاوە و سەربەرز لەو هەمووە ئەزموونەتاڵە هاتۆتەدەر و بەشی بەرچاوی دەگەڕێتەوە بۆ وشیاری و لێزانین و ئەزموونی حیزبی دێموکرات سەبارەت بەسازمان‌دان و بەڕێوەبردنی خەبات لەقۆناغە جۆربەجۆرەکانی تێکۆشانی دا هەرلەو پەیوەندییەش دا سێ سەرکردەی کاریزماتیک و مانیفێستی نەتەوەیی و هەزاران ڕۆڵەی گۆشکراو بەشیری پاکی دایکی نیشتمان و لەڕێی ئازادی و دێموکراسی و گەیشتن بەمافی نەتەوایەتی شەهیدی داوە و دەشتوانین بڵێین حیزبی دێموکرات حییزبێکە نەک هەربۆ نەتەوەی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات بەڵکوو بۆ هەموو نەتەوەکانی دیکەی ئێران بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ خەباتی کردووە، چوونکە هەرکات باس لە مافی نەتەوایەتی لەئێراندا کراوە حیزبی دێموکرات نەتەوەکانی دیکەی ئێرانی لەپێش چاوو نەخستووە و هەموکات پێیوابووە نەتەوەکانی دیکەش مافی بێ ئەملاوئەولای خۆیانە بگەن بەئاوات و مافی چارەنووسی خۆیان، بۆیە ئەو حیزبە بنچینەیەکی قایم و پۆڵاینی لەدڵی کۆمەڵانی خەڵک درووست کردووە حیزبی دێموکرات بەزیرەکی و توانایی کەم وێنەی خۆیی ڕۆڵی یەکجار زۆری لەبەرەو پێشبردنی خەباتی گەلی کورد بەگشتی دا هەبووە بۆیە ئەم حیزبە بە حیزبی ئاڵاهەڵگری خەباتی نەتەوایەتی و حیزبی دایک پێناسە دەکرێت حیزبێک هەردەم لەنێو گەردەلوول و گێژەڵووکەی شەڕدا کەبەسەریدا سەپاوە هەمووکات بەشوێن زمانێک دا دەگەڕێ تاکوو لەگەڵ نەیاری ڕاستەقینەی (جمهووری ئیسلامی)گوفتووگۆ سازبکا و کێشە و ئامانجی گەورەی گەلی کورد بەشێوەی ئاشتی و پێکەوە ژیان چارەسەربکا، بۆیە ئەم حیزبە بەحیزبێکی دێموکراتی ڕاستەقینە و جێی‌باوەڕی زۆربەی وڵاتانی ئاشتیخوازە، ئاگرێک کە ڕژێمی جەهل و نەزانی لە ساڵانی تەمەنی نگریسی بەتایبەتی لەم ساڵانەی دوایی دا لەجەستەی وڵاتانی دراوسێ هەڵیگترساندووە، ئێستا بەتەواوی خەریکە لەجەستەی خۆیی بەردەبێ و خەڵکی وریا و وەزاڵەهاتووی ئێران بەتایبەت نەتەوەی کورد لەرۆژهەڵات لە ڕێگایەک گرتوویانەبەر ناگەڕێنەوە.

گەلی کوردی ئازادیخواز لە رۆژهەڵات بەچاوی هیواوە دەڕواننە ئاکامی خەباتەکەیان بەدژی کۆماری ئیسلامی و دڵنیان خەباتی شێلگیرانەیان ڕێگا بۆ تێکشکاندنی سەرەڕۆیی وکۆنەپەرەستی فەرمان ڕەوا خۆش دەکا راستیەکانی نێوخۆیی ئێران پێمان دەڵێن: کۆمەڵانی وەزاڵەهاتووی ئێران ورەیان لە بەرامبەر سەرەڕۆیی و دیکتاتۆری ڕژێم دا پاشەکشەناکەن و ئەوەی ناچار بەپاشەکشەدەبێ ڕژێمە سەرئەنجام گەلی کورد لە کوردستانی ئێران خەڵکی وڵات بەگشتی لەسایەی حیزبی دێموکرات بەئامانجە پیرۆزەکانیان دەگەن و ئەو ئامانجەگەورەیە کە هەزاران رۆڵەی بەئەمەگ گیانی لەسەری داناوە و ئەو دەستانەی کە هەزاران تێکۆشەری رێگای ئازادیان لەنێو بردووە دەشکێنن.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە