کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:12 - 14 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: رەسووڵ عەلیزادە پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆچی دوایی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی دووشەممە رێکەوتی ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، رەسووڵ عەلیزادە پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

رەسووڵ عەلیزادە کوڕی شوکری\'\' ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی، لە گوندی زەنگیاوی\'\' سەر بە شاری پیرانشار لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە دایک بوو.

ناوبراو لە سەرەتای دەستپێکردنی خەباتی ئاشکرای حیزب پەیوەست بە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و لە هێزی سمکۆدا، لە کۆمیتە شارستانی شنۆ سازمان درا.

مام رەسووڵ ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە شەڕ لەدژی داگیرکەرانی کوردستان لە گوندی خورینج سەربەشاری پیرانشار بریندار دەبێت.

رەسووڵ عەلیزادە، ساڵی ١٣٦٥ هەتاوی لە مەئموریەتێکی حیزبیدا لە باشووری کوردستان بە توندی بریندار بوو و دوای ساڕێژ بوونەوەی برینەکەی گەڕایەوە سەنگەری خەبات و تێکۆشان.

ناوبراو، کەسێکی تیکۆشەر و دڵسۆز و پێشمەرگەیەکی جێگەی متمانەی حیزب و هاوڕێیان و خەڵکی ناوچەکە بوو.

تەرمی کاک رەسووڵ لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی نیشتمان‌پەروەر و هاوسەنگەرانی لە گوڕستانی شەهیدانی حیزب لە جەژنیکان، بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری رەسووڵ عەلیزادە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.