کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتی ژنان سەردانی مەقەڕی پێشمەرگەکانیان لەناوچە سنوورییەکان کرد

16:31 - 15 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی بنکە و بارەگای پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتیان لەناوچەسنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و کوردستانی ئێران کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، ژمارەیەک لەئەندامانی یەکیەتی ژنان بە هاوڕییەتی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو رێکخراوەیە، بنکە و مەقەڕی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتیان لە ناوچەی سنووری کێلەشین بەسەر کردەوە.

سەردانی پێشمەرگە و فەرماندەکان لەستادی فەرماندەیی شەهید قادر کەریمی و سەردانی چەندین پەل و مەقەڕی دیکە لە چالاکییەکانی یەکیەتی ژنان لە بەرەبەریی ٢٥ی گەلاوێژ یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێمۆکراتدا بووە.

یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی ئاگاداربوون لەدۆخی پێشمەرگەکان و نوێ کردنەوەی پەیمانی وەفاداری بە رێبازی دێموکرات سەردانی شوێنی مانەوەی پێشمەرگەکانیان لەناوچە سنوورییەکان کردووە.