کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لەکوردستان

17:29 - 17 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٠مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان لە شاری بۆکان و سەقز بەڕێوە برد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو چالاکییانە رۆژی هەینی رێکەوتی ١٦ی گەلاوێژ لەچەندین شوێن و گەڕەکی شارەکانی بۆکان و سەقز ئەنجام دراون.

ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات لەو شوێنانەی شاری بۆکان چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوە:

پارکی ساحیلی، شەقامی وەرزش، پردی تازە، شەقامی ئورژانس، جادەی کۆسە، شەقامی مامۆستا بێکەس و ناوچەی میراوا

رێبوارانی رێگای دێموکرات لە شاری سەقزیش بە بڵاوکردنەوەی وێنە و تراکتی تایبەت بە رۆژی ٢٥ی گەلاوێژ یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان بەرز راگرتووە.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغی تێدا بەڕێوەچوو بریتین لە:

کۆڵانەکانی تەنیشت پردی هەوایی و بازاڕی سەرێ، کۆڵانەکانی تەنیشت تەکیەی باباشێخ،دەورووبەری فەلەکەی شاناز، شەقامی شاناز و شەقامی کەریم‌ئاوا و کۆڵانەکانی تەنیشت مەرکەزی فەننی حرفەای، و خوارووی بێهداشتی شکەر ریز