کوردستان میدیا: هاووڵاتییهکی کوردی شاری کرماشان لهگرتووخانهی شاری ئورمیە بە هۆی خراپی دۆخی جەستەیی و دۆخی ناو زیندانەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، عەلی محەممەدی زیندانی بەندکراو لە گرتووخانەی شاری ورمێ بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
عەلی محەممەدی حەوتوویەک لەمەوبەر کە بە هۆی مانگرتن لە خورادن بۆ ژووری تاکەکەسی راگواسترابوو، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی لە بێهداریی گرتووخانەی ئورمیە دەستی داوەتە خۆکوژی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە رایگەیاند، عەلی محەممەدی بە هۆی بەدوادانەچوون بە پەروەندەکەی و ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمەکەی دەستی دابۆیە مانگرتن لە خواردن و بەو هۆیەوە لەلایەن بەرپرسانی زیندانی رێژیمەوە لە ورمێ بۆ ژووری تاکەکەسی راگواسترابوو و پاشان بە هۆی خراپبوونی دۆخی جەستەیی و دەروونی لە بێهداریی ئەو گرتووخانەیە بە خواردنی دەوا و دەرمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
عەلی محەممەدی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی شاری تاران بوو کە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی بە تۆمەتی سیخوڕی دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو سەرەتا بە ئیعدام مەحکووم کرابوو کە دواتر حوکمەکەی بۆ ١٨ ساڵ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.