کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە کوردستان بەردەوامە

17:31 - 21 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٠مین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، لە شارەکانی ئورمیه و بۆکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئورمیە

ئەندامانی تێکۆشەر و ئەمەگناسی دێموکرات، رێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، له شاری ئورمیە سەرەڕای کەش‌وهەوایەکی ئەمنییەتی زاڵ بەسەر ئەو شارەدا لەو شوێنانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێووە برد:

پارکی تۆخمە مۆرغی (تخمە مرغی)، سێ‌ڕێیانی ئەلواج نزیک پاسگا، شارۆچکەی ئیسلام‌ئاباد، کوچەی ترانس، کوچەی قوتابخانەی راە شۆهەدا (راە شهدا)، کوچەی شیرینی‌سەرای سلسەبیل، کوچەی دەورووبەری مزگەوتی ئەهلی سووننە، ئیسلام ئاباد و مزگەوتی قودس دەستیان دایه چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغی و تراکتی تایبەت به \'\'٢٥ی گەلاوێژ\'\'یان به شێوەیەکی بەرین پەخش کردەوە.

بۆکان

رۆڵەکانی دێموکرات بەبۆنەی جێژنی نەتەوەیی ٢٥ی گەلاوێژ، لە شاری بۆکان و دەوروبەری چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد:

تابلۆکانی جاددەی بورهان تا گوندی عیساکەند، تابلۆکانی جاددەی میاندواو تا پردی حوسێن‌مامە، بلواری نەخۆشخانەی قووڵی‌پوور، گەڕەکی محەممەدی و فەرهەنگیان، فەلەکەی بەسیج تا سێ‌رێیانی شەهامەت، بلواری مامۆستا هەژار تا فەرهەنگیانی کوڵتەپە.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئارمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لەسەر پارچەیەکی یەک میتری لەسەر پردی رووگوزەری جاددەی سەقز هەڵاوەسیبوو و تا کاتژمێر ١١ی بەیانی رۆژی رابردوو رێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژ دەشەکایەوە.

هەروەها بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان و گوندەکانی دەورووبەری ئەو شارە لە رێگای موبایلەوە کورتە‌نامەی پیرۆزبایی ٧٠ ساڵ خەبات پیرۆز بێیان بۆ هاووڵاتییان ناردووە.