کوردستان میدیا: هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران لە درێژەی زەخت و گوشارەکانیاندا، تەقەیان لە سێ کاسبکاری کورد کردووە و کە لە ئاکامدا ئەو سێ کاسبکارە کوردە بریندار بوونە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە گوندی رۆسەمانی سەر بە شاری سەقز، بە بیانووی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاغ تەقەیان لە ماشێنێکی جۆری سێئێف کردووە کە بەو هۆیەوە سێ کاسبکاری کورد، کە هەر سێ کەسیان برا بوونە بە توندی بریندار دەبن.
بەپێی ئەو راپۆرتەی بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، ئەو سێ کاسبکارە کوردە برا بوونە و دوای برینداربوونیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم، بە هۆی قوڵی برینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەقز کراون.
هەتا ئێستا شووناسی ئەو سێ کۆڵبەرە کوردەی خەڵکی گوندی رۆسەمانی شاری سەقز ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لە رەوشی تەندروستیان لەبەر دەستدا نییە.
هاووڵاتییان کورد رۆژانە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی رێژیم دەبنە قوربانی و ئەم دیاردەیەش هەر بەردەوامە.
نەبوونی کارخانە، کارگە، هەلی کار و سەرچاوەکانی بەدەستهێنانی داهات، بۆتە هۆی دابەزینی ئاستی خۆشبژیویی خەڵکی ناوچە و خەڵک بەناچاری روویان لە کاری پڕ مەترسیی کۆڵبەری لەسەر سنوورەکان کردووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئامارەکان نیشان دەدەن کە لە ماوەی ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ١٦ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیم لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە کۆی گشتی ٨ کوژرا و ٨ دیکەش بریندار بوون.