" />

  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٦ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٦ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

رێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو

زایینی: 2015-08-16 - هەتاوی: 1394/05/25 قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کوردستان میدیا: یادی ٧٠ـەمین ساڵیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵۆنی "پێشەوا"ی شاری هەولێر بەرز راگیرا.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە، رێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٩٤ی هەتاوی، رێوڕەسمی ٧٠ ساڵەی تەمەنی پڕشکۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پێتەختی هەرێمی کوردستان بە بەشداری ئەندامانی رێبەریی، کادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی و نوێنەرانی حیزبە سیاسیەکانی کوردستان لە ساڵۆنی پێشەوا بەڕێوەچوو.

سەرەتای ئەم رێوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی رەقیب" و راگرتنی چەند ساتێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر محەممەدساڵح قادری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەخێرهاتنی سەرجەم میوانی ئەم رێوڕەسمەی کرد و یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی پێرۆزبایی کرد.

پاشان "تەیموور مستەفایی" ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە پەیامێکی پێشکەش کرد.

تەیموور مستەفایی لە وتەکانیدا سەرەتا باسی لە خەبات و تێکۆشانی ٧٠ ساڵەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد و رایگەیاند: مێژووی حیزبی دێموکرات لە هەر قۆناغێکدا جێگای شانازی و سەروەرییە بۆ ئەندامانی ئەو حیزبە و خەڵکی کوردستان، لە سەردەمی خەباتی چەکداری‌دا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، نەتەنیا بە زەرەری حیزبەکانی دیکەی کوردستان کاری نەکردووە، بەڵکوو بە بەڵگە سەلماندوویە کە بە سوودی حیزبەکانی کوردستان کاری کردووە.

مستەفایی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە سەردەمی خەباتی چەکداری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد کە لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەسەری داسەپا و گەلی کوردیش دژ بەو هێرشانەی رێژیمی ئێران بەرگری لە کەرامت و ناموسی خۆی کرد.

تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەشێکی پەیامەکەی‌دا باسی لەوە کرد ئەو جەنایەتانەی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ٣٦ ساڵ لەمەوبەر لەسەردەمی خۆی لە کوردستان کردوویەتی، ئێستا داعش ئەنجامی دەدات و داعش لە رێژیمی ئێران ئەو کردەوە و جەنایەتانە فێر بووە.

ناوبراو لە درێژەدا رایگەیاند کە رێژیمی ئیسلامیی ئێران عەقڵییەتی چارەسەری دۆزی کورد و دانوستانی نییە و ئەمەش دەرخەری ئەو راستی‌یە کە رێژیمی ئێران دۆستی گەلی کورد لە هیچ کام لە پارچەکانی دیکەی کوردستان نییە.

تەیموور مستەفایی لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە ئێمە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیمان نوێ دەکەینەوە کە هەتا گەیشتن بە ئامانجەکەمان کۆڵ نادەین و وەک دوکتور سادق شەرەفکەندی دەفەرمێت "یا سەر دەکەوەین یا لە تەنیشت شەهیدەکانمان سەر دەنێینەوە" و دەست لە خەباتی رەوای گەلەکەمان هەڵناگرین.

لە بڕگەیەکی دیکەدا، کۆڕی هونەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سروودێکی شۆڕشگێڕانەی لە ژێر ناوی "رێگایەک هەتا ئاسۆ" پێشکەش کرد.

دواتر شێعرییەک لەلایەن "گوڵباخ بەهرامی"ـەوە پێشکەش بە بەشدارانی ئەو رێوڕەسمە کرا.

پاشان سروودی "بژی دێموکرات" لەلایەن منداڵانی حیزبی دێموکراتەوە پێشکەش کرا.

ئەم رێوڕەسمە بە چەند گورانییەک لەلایەن گرووپی هونەریی حیزبی دێموکراتەوە کۆتایی پێهات.

بە بۆنەی یادی حەفتا ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتەوە کۆمەڵێک پەیامی پیرۆزبایی بە دەستی بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە گەیشتبوو کە ناوەکانیان بریتین لە:
ــ پارتی دێموکراتی کوردستان
ــ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ــ یەکیەتیی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان (YNDK)
ــ پارتی یەکیەتیی دێموکراتی کورد لە سووریە
ــ رۆژنامەی خەبات ــ ئۆرگانی پارتی دێموکراتی کوردستان
ــ پارتی سوسیالیستی باکوور
ــ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
ــ حیزبی شیوعی کوردستان
ــ بزووتنەوەی دێموکراتی گەلی کورد
ــ مەڵبەندی ٣ی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
ــ بزووتنەوەی ئاشتی و دێموکراسی بۆ کوردستان
ــ دەستەی سەرۆکایەتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
ـ بزوتنەوەی دێموکراتی گەلی کوردستان
ــ هە دە پە (HDP)
ــ عوسمان ئوجالان
ــ سینەم خان بەدرخان
ــ سەلام عەبدوڵا سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات


هەروەها بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە ساڵۆنی پێشەوا پێشانگایەکی وێنە لە ٧٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکرات کرابوویەوە.

ئەلبومی وێنە:



ڤیدیۆ

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شار مێحوەری ڕاسان
ــ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
ــ هێرشی مووشەکیی سنووردار و...
ــ جیهادی سپی
  • دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران
    دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ کاتێکدا بوو به‌ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات که‌ جه‌مسه‌ری کۆمۆنیستیی ڕۆژهه‌ڵات تێکـڕووخا و خولێکی نوێ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ستی پێکرد.
  • هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور
    دواى ئەو هێرشە ئەمریکا هەر زوو هەم لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەم لە زارى ترامپه‌وه ‌ئیدانەى توندى ئەو هێرشەیان کرد و بە کردەوەش ٥٩ مووشەکى "تامهاوک"یان ئاراستەى فڕۆکەخانەى "ئەلشەعیرات" کرد کە به‌ بۆچوونی ئه‌مریكییه‌كان له‌وێوه‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ براوه‌.
  • بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی \ بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی "هوزمانەوەنی" سوار کرد
    بەڵام به‌پێی ڕووداوه سیاسی-‌مەدەنییەکانی دوو دەیەی ڕابڕدوو، به پێداگریی تەواو دەتوانین بڵێین که ئاوڕدانەوه لەو دوو بەشه و داڕشتنی بەرنامه بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەته فاشیستییەکانی داگیرکەرانی کوردستان له بازنەی چالاکییە سیاسی=کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان له پراوێزەوە گواستراوەتەوه بۆ ناوەندی هزر و کرداری چالاکیی سیاسی-مەدەنی‌مان.
  • هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا
    بەپێی سەرچاوە زانستییه‌كان، هەڵاواردن سێ جۆرە: هەڵاواردنی ڕاستەوخۆ، هەڵاواردنی ناڕاستەوخۆ و هەڵاواردنی سیستماتیک.
  • ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
    بە واتایەکی تر سیاسەتمەدارە گەندەڵەکانی ئێران بۆ وەرگرتنی پشتیوانیی بازرگانەکان دەرەتانی کاری نایاساییان بۆ دەڕەخسێنن، تاکوو ژیانی ئابوورییان بەهێزتر بێت و لە بەرانبەریشدا پشتیوانیی ماددی و مەعنەوی ئەم توێژە بۆ بەردەوامیی دەسەڵاتەکەیان مسۆگەر دەکەن کە ئەم یارییە لەسەر سفرەی وڵات و خەڵکی بێ دەرەتان ئەنجام دەدرێت.
  • هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی
    لەو پێوەندییەدا یەكەم كەسێك كە بۆ ناونووسین سەردانی وەزارەتی نێوخۆی ڕێژیمی كرد، پیاوێك بوو كە كفنی سپیی لە سەرتاپێی خۆی ئاڵاندبوو. دوابەدوای ئەویش نیگابانێكی كارگەی كاشیی "مەیبۆد"ی یەزد ناوی خۆی تۆمار كرد. ئەو كرێكارە دەڵێ دەمهەوێ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ كێبڕكێی مەلەوانی بكەم.
  • ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران! ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران!
    ئورووپا لێرەدا لە دژایەتيی مەزهەبی کەڵک وەردەگرێ. واتە سەفەویی شێعە مەزهەب دژی عوسمانیی سۆننە مەزهەب کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. لە سەردەمی شەڕی ساردیشدا ئێران یەکێک لە گرینگترین وڵاتانی پێکهێنەری پشتوێنی ئەمنییەتی بۆ پێشگرتن لە تەشەنە کردنی کۆمۆنیزم بوو کە دژی یەکیەتیی سۆڤییەت پێکهاتبوو!
  • شار مێحوەری  ڕاسان شار مێحوەری ڕاسان
    بە بەراورد لە گەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان، ڕۆژهەڵات — کە بە پێی پانتایی جوگرافی و حەشیمەت، دووهەمین بەشی کوردستانە— لە دوو دەیەیی ڕابردوودا تووشی نسکۆ هاتبوو. لە دوو ساڵی ڕابردوودا، ڕاسان ئەو دۆخەی گۆڕی.
  • جیهادی سپی جیهادی سپی
    جیهادی سپیی ڕێژیمی ئیسلامیی تاران، درێژەی فەرمانی جەهادی خومەینیە کە بە شێوەی سەربازی کوردستانیان داگیر کرد و بە پیلانی سیاسی دەیانەوێ ئیرادەی خۆڕاگری لە کوردستاندا بە چۆکدا بێنن.
  • شانۆیەکی درۆزنانە شانۆیەکی درۆزنانە
    ڕەخنەگرانی نێوخۆ و بەتایبەت هێزە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ سنە بە پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردن لەقەڵەم دەدەن و لەو باوەڕەدان هیچ دەسکەوتێکی بۆ خەڵک نابێت.
  • کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری
    دامەرزاندنی سیستمی پەروەردەی نۆێ لەسەر بناغەی زمان و بیری "پان ئیرانیسم" و پێکهنانی بوروکراسییەکی ناوەندگرا، دوو نموونەی هەره گرینگی بەرەوپێش بردنی سیاسەتی فاشیستی لە ئێران بووه.
  • سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا
    لەیەکەم بەرکەوت، چەمکی سیاسەتی کۆمەڵایەتی(Socialpolicy) لە سێ تایبەتمەندیی ئاکادێمیک، کردەوە و مێتۆدۆلۆژیکدا خۆی دەردەخات.
  • کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان
    ئەمە بەو واتایە نیە کە پێویستە هەموو کەس ڕوو لە شاخ بکات؛ وەکوو ئەوەی کە لە نێو کورد دا باوە کە دەڵێن؛ بۆ خزمەت کردن پێویست ناکات هەموو ببن بە پێشمەرگە. لەگەڵ هەبوونی ڕاسان، لایەن و حیزبە جیاوازەکان و بزاڤەکان و کۆمەڵگای مەدەنی لەهەرکوێ بن و ئایا بەشێک لە ڕاسان بن یان نا، لەلایەکەوە خاوەن کاریگەریی زۆرتر دەبن و لەلایەکی تریشەوە پانتایی چالاکییان بەرفراوانتر دەبێت.
  • حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان
    دەقی وتەکانی بەڕێز حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا