کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

16:39 - 1 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: دایکی هیوا میرزایی، پیشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارۆچکەی ساحیب سەر بە شاری سەقز ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە ٣١ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، دایە حەلیمە برووجێردی، کچی سادق و لە دایک‌بووی گوندی قەیلەسوون و دانیشتووی شارۆچکەی ساحیب بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە تەمەنی ٥٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

دایە حەلیمە، دایکی هیوا میرزایی، کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کەسایەتییەکی خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەکە بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارە، هاودەردی و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و کەس‌وکاری دایە حەلیمە و بە تایبەت هیوا میرزایی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات رادەگەینێت و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.