• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لەکوردستان بەردەوامە

زایینی: ١٩-٠٨-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٥/٢٨ - ١٢:٤٦ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لەکوردستان بەردەوامە
کوردستان میدیا: لەشارەکانی رەبەت و مەهاباد، چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٠ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبەوە درێژەی هەیە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەرەبەت و مەهاباد رێز لە ٧٠ ساڵەی تەمەنی پڕ لەشانازی حیزبی دێموکرات گیراوە و بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکت پەیمان لەگەڵ ئەو رێبازە نوێ کراوەتەوە.

رەبەت

دێموکراتپەروەرانی رێبازی قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی لەوشارە بە بڵاوکردنەوەی سی‌دی، تراکت و نووسینی دروشم چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

مەهاباد

تێکۆشەرانی دێموکرات و رێبوارانی رێبازی پێشەوا قازی محەممەد لەگوندی "خوڕخورە" سەربە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، چالاکیی تەبلیغییان بەبۆنەی ٧٠ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ و نووسینی دروشمی پێوەندیدار ئەو یادەیان بەرز راگرت.

دەوترێت لەشاری مەهاباد ئەو چالاکییانە لەژێر کەش و هەوایەکی توندی ئەمنیەتییدا بەڕێوەچووە و هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران جموجۆلی خەڵکیان خستبوویە ژێر چاودێرییەوە.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک