• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

کتێبی "کلیلە و دێمنە" وەرگێڕدروای ئەحمەد قازی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

زایینی: ٢٠-٠٨-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠٥/٢٩ - ١٢:٣٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کتێبی
کوردستان میدیا: کتێبی کلیلە و دێمنە کە یەکێک لە بەرهەمە ئەدەبییە کلاسیکەکانی جیهانە و لەلایەن ئەحمەد قازی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بۆ یەکەمین جار کلیلە و دێمنە کە یەکێک لەبەرهەمە ئەدەبییەکانی کلاسیکی جیهانە بە زمانی کوردی لە چاپ دەدرێت.

9882.jpg

کلیلە و دێمنە کتێبێکی پەند و نەسیحتە کە چیرۆکەکانی ئەو کتێبە لە زمانی ئاژەڵانەوە نووسراوە و کلیلە و دێمنە ناوی دو چەقەڵە.

ئەو کتێبە لە سەدەی شەشەمی کۆچی‌لە سەردەمی غەزنەوییەکانەوە لەلایەن "ئەبولمەعانی نەسڕووڵا بنی عەبدولحەمید مۆنشی" لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێردراوە سەر زمانی فارسی.

ئەحمەد قازی، نووسەر، رۆژنامەنووس و هونەرمەندی کوردی خەڵکی مەهاباد یەکێک لە بەناو بانگترین وەرگێڕ و نووسەرانی سەدەی هاوچەرخ بوو کە ماوەی چەند مانگی لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا